بە هۆی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" شوهرە بەیات لە دادوەری دوورخرایەوە
شوهرە بەیات، دادوەری نێودەوڵەتی شەترەنج، بەهۆی بوونی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر تیشێرتەکەی، لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان وەک ناوبژیوان قەدەغە کرا.
ناوەندی هەواڵ
فیدراسیۆنی جیهانی شەترەنج بە هۆی لەبەرکردنی تیشێرتێک کە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر نووسرابوو، شوهرە بەیات، دادوەری نێودەوڵەتی ئێرانیی وەک ناوبژیوانی پاڵەوانێتی جیهانی قەدەغە کرد.
شوهرە بەیات لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی شەترەنج داوای لێکردم ئەو تیشێرتە لەبەر نەکەم کە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر نووسراوە.
بە گوتەی شوهرە بەیات، لەم پێشبڕکێیانەی خوارەوەدا، بە جلوبەرگی شین و زەردەوە چووەتە ناو هۆڵی پێشبڕکێکانەوە، کە هێمای ئاڵای ئۆکرانیایە، بەڵام سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی بە ناوبژیوانی نەشیاو ناوی بردووە، هۆکاری ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی فیدراسیۆنیشی بە بەرگرییەکی ڕوونی خۆی لە مافەکانی مرۆڤ زانی.
شوهرە بەیات کە خاوەنی نازناوی پرۆفیسۆری فیدراسیۆنی شەترەنجی جیهانییە و سکرتێری پێشووی فیدراسیۆنی شەترەنجی ئێران بوو، لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٧ بە هۆکاری نادیار دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.
لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٨یشدا وەک ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ڕەوانەی پاڵەوانێتی جیهانی مۆسکۆ کرا و دوای بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی دژایەتیکردنی لەگەڵ حیجابی ئیجباریدا، ڕووبەڕووی کاردانەوەی میدیاکانی سەر بە سوپای پاسداران بووەوە، لە ساڵی ١٩٩٩ وەک ئەندامێکی باڵای لیژنەی ناوبژیوانی فیدراسیۆنی شەترەنجی جیهانی و مامۆستا هەڵبژێردرا، هەروەها یەکێک بوو لە براوەی خەڵاتی فەخری ژنانی بوێری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢١دا.