پاریس، دژی هەردوو کۆمەڵکوژی پاریس گەلی کورد و دۆستانی لە شەقامن
گەلی کورد و دۆستانی گەلی کورد بۆ شەرمەزارکردنی هەردوو کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە پاریس یادی شەهیدان دەکەنەوە و بە دەیان هەزار کەس بەشداری ڕێپێوانیان کرد.
ناوەندی هەواڵ
لە ١٠یەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژنانی شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز "سارا"، فیدان دۆغان "ڕۆژبین" و لەیلا شایلەمەز "ڕۆناهی" بە ڕێپێوان و گردبونەوە لە پاریس ناڕەزاییەتی بۆ هەردوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریس دەردەبڕدرێت.
ئەمڕۆ بە هەزاران کورد و دۆستی گەلی کورد لەبەردەم ناوەندی زانیاری کوردستان کە یەکەمین کۆمەڵکوژیی پاریسی تێدا ئەنجامدرا کۆبوونەوە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "شەهید نامرن"، "ژن ژیان ئازادی"، "سارا، ڕۆژبین، ڕۆناهی"، "بێ سەرۆک ژیان نییە"، یان بەرز کردەوە.
سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی پاریس، نوێنەری بزوتنەوەی گەنجانی ئێشکگر و پەرلەمانتاران لە شوێنی یەکگرتن و دەستپێکردنی رێپێوانەکە قسەیان بۆ ڕای گشتی کرد.
دواتر ڕێپێوان بە بەشداری دەیان هەزار کەس دەستیپێکرد و تا گۆڕەپانی ریپۆبلیک بەردەوام بوو، لەوێش بەشداربووان گردبوونەوە و زیاتر لە ٢٠٠ دەستەبژێری فەرەنسی، ڕۆشنبیر، نووسەر، ئەکادیمی، نوێنەرانی سەندیکاکان، پارێزەران، نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردیەکان، نوێنەرانی ڕێکخراوە چەپە سۆسیالیستیەکانی تورکیا وتەیان پێشکەشکرد.