سۆنیا ڕەحمانزادە بلۆگەری تەبرێزی دەستگیرکرا
سۆنیا (سۆنا) ڕەحمانزادە بلاگەری تەبرێزی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ
سۆنیا (سۆنا) ڕەحمانزادە بلۆگەری تەبرێزی و دایکی منداڵێکی بچوک، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی کانوونی یەکەم، لەکاتی خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەریدا، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و بەرەو شوێنێکی نادیار بردران.
هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و هۆکارەکانی دەستگیرکردنەکەی و ئەو تۆمەتانەی بەرامبەر ئەو هاوڵاتییە تەبرێزییە کراوەتەوە لەبەردەستدا نییە.