ڤاکسینی ئەنفلۆنزای جیهانی دەتوانێت بەرەنگاری چەندین پەتا ببێتەوە

زاناکان ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەوان پێشکەوتنێکیان کردووە لە دیزاینکردنی ڤاکسینێک لە دژی ٢٠ جۆری ئەنفلۆنزا ناسراوەکان، ئەمەش بۆ داهاتوو بەرەنگاری ئەنفلۆنزاکان دەبێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنفلۆنزا دەگۆڕێت و ساڵانە خۆی نوێ دەکاتەوە، زانایان بۆ بەرگرتن لە ٢٠ جۆری ئەنفلۆنزا پەرەیان بە ڤاکسینێک داوە کە ئاستی بەرزی دژەجەستەی دروستکرد و لە تاقیکردنەوەکاندا ئەنجامی دڵخۆشکەریان بەدەستهێناوە.

 

دکتۆر سکۆت هێنسلی، یەکێک لە زانایانی بەشداربووی پێشکەوتنەکە لە زانکۆی پەنسلڤانیا، وتی: "بیرۆکەی ئێرە ئەوەیە کە ڤاکسینێک هەبێت ئاستی بنچینەیی بەرگری بداتە خەڵک بۆ نەخۆشی ئەنفلۆنزای جۆراوجۆر، کاتێک ڤاکسین بەر لە ئەنفلۆنزای داهاتوو بگرێت، نەخۆشی و مردن زۆر کەمتر دەبێت".

 

نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز لە ساڵی ٢٠٠٩ بەهۆی ڤایرۆسێکەوە کە بۆ توشبوون بە مرۆڤ باز دەدات کەمتر جدی بوو لەوەی کە لە سەرەتادا ترس لێی هەبوو، بەڵام وا بیردەکرێتەوە کە ئەنفلۆنزای ئیسپانیای ١٩١٨ دەیان ملیۆن کەسی کوشتووە.

 

ئەدۆلفۆ گارسیا-ساستر، بەڕێوەبەری پەیمانگای تەندروستی جیهانی و نەخۆشییە دەرکەوتەکان لە نەخۆشخانەی ماونت سینا لە نیۆیۆرک وتی: ڤاکسینەکانی ئێستای ئەنفلۆنزا لە دژی ڤایرۆسەکانی ئەنفلۆنزا توانای پاراستنیان نییە، بەڵام ئەم ڤاکسینە نوێیە، ئەگەر لەناو خەڵکدا باش کار بکات، ئەنجامێکی باش بەدەستدەهێنێت".

 

زانایان هەرچەندە پێشنیاری توانای پاراستن دەکەن لە دژی هەموو جۆرە لاوەکییەکانی ڤایرۆسەکانی ئەنفلۆنزا، بەڵام ناتوانن دڵنیابن تا تاقیکردنەوەی پزیشکی لە خۆبەخشاندا ئەنجام دەدەن.