ئەندامێکی ناوەندی ژنۆلۆژی لە سلێمانی شەهید کرا
ناگیهان ئاكارسەل، ئەندام و دامەزرێنەری ناوەندی ئەكادیمیای لێكۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی شەهید كرا.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، ٤ی تشرینی یەکەم، ناگیهان ئاکارسەل، ئەندام و دامەزرێنەری ناوەندی ئەرشیف و توێژینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد، لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی و لە نزیك لە ماڵەكەی خۆی و پەرتوکخانەی ژنی کورد درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و شەهید کرا.
ناگیهان ئاكارسەل، چالاكوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی بوو، هاوکات ئەندامی ناوەندی ئەكادیمی ژنۆلۆژی بوو لە شاری سلێمانی، خەڵكی شاری كۆنیای تورکیایە و بە ڕەچەڵەك كوردە.
تیرۆر و کۆمەڵکوژی ژنان لە کاتێکدایە، لە چوار پارچەی کوردستان تێکۆشانی ژنان بەرەو ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی ئەقڵیەتی خۆسەپێنی دەسەڵات و پیاوسالاری لە بڵند بووندایە و خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تێکۆشانی ژنان لە باکووری کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنان و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" تەنگی بە دوژمن هەڵچنیوە و لە هەر ئاست و پێگەیەکدا بێت دوژمن و دەوڵەتانی سەردەست ژنان دەکەنە ئامانجی پیلانەکانیان.