زیندانیکردنی سێ چالاکوانی سیاسی دەستگیرکراو ئاشکرا کرا
شوێنی زیندانیکردنی سەدا بایکان، دیلەک ئارسو و محەمەد مستەفا ئوزکار کە لە ئیزمیر ئەشکەنجەدراون و دەستگیرکران، پاش فشاری گشتی ئاشکرا کران.
ناوەندی هەواڵ
چالاکوانانی سیاسی سەدا بایکان و دیلەک ئارسو و محەمەد مستەفا ئوزکار کە لە ئیزمیر دەستبەسەر کرابوون، تا ئەو کاتەی لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی بورسا بەڕێکەوتن بۆ زیندان و ئاسایش ئەشکەنجەدران و لەلایەن سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆوە کرانە ئامانج و ڕۆژی ڕابردوو دەستگیرکران، کاتێک کە بە زەرفێکی داخراو فەرمانی دەستگیرکردنەکە ڕادەستی پۆلیس کرا، پارێزەرەکان هیچ زانیارییەکیان دەربارەی ئەوەی بۆ کام زیندانی براون دەستنەکەوتووە.
لە ئەنجامی فشارە گشتییەکاندا، زانرا کە سەدا بایکان، دیلەک ئارسو و محەمەد مستەفا ئوزکار لە کام زینداندا زیندانی کراون، زانراوە کە سەدا بایکان براوەتە بەندیخانەی ژنانی ئامەد و دیلەک ئارسو بردرا بۆ زیندانی ژنانی قەیسەری و محەمەد مستەفا ئوزکار بردرایە بەندیخانەی ئاسایشی باڵای ئەنتاڵیا.