ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە دروستبوونی قەیرانی برسێتی
له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای ته‌ندروستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، بەهۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك ملیۆنان كه‌س بێ خۆراك ماونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەڕێوەبەری گشتی ده‌زگای ته‌ندروستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تێدرۆس گیبریسۆس ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک ملیۆنان کەسی بێ خۆراک کردووە و هەرێمەکانی کەوانی کیشوەری ئەفریقا ڕووبەڕووی کێشەی جددی ئاسایشی خۆراک دەبنەوە کە دەتوانێت برسێتی لێبکەوێتەوە.
ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەشدا کە برسێتی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی هەیە، دەشڵێت: "کەمی خۆراک سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ لاواز دەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زیاد دەکات، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەوڵدەدات هاوکاری تەندروستی پێشکەشی ئەو کەسانە بکات کە پێویستیان پێی هەیە.