ئەریڤ قاسبیان: گۆشەگیری سەر ئۆجالان هێرشە دژی دەستکەوتی گەلان

ئه‌ریڤ قاسبیان، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌رمه‌نی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، رایگه‌یاند كه‌ گۆشەگیری له‌ دژی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێگره‌ له‌ به‌رده‌م هاوپه‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراسی.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩دا بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی دەستبەسەرکرا و ماوەی ٢٣ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسیدایە لە دورگەی ئیمراڵی، تا دەچێت گۆشەگیری لەسەری چڕتر دەکرێتەوە، تا ئەو ئاستەی لە مافە سەرەتاییەکانی هەر زیندانییەکی ئاسایی کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ خێزان و پارێزەران بە پاساوی بێ بنەما پێشێلدەکرێت.

 

ئه‌ریڤ قاسبیان، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌رمه‌نی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، ئاماژەی بەوەدا ئامانجی تورکیا لە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوبردنی پڕۆژەی نەتەوەیەکی دیموکراتیکە کە لەسەر بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان بنیادنراوە، وتیشی: تورکیا دەیەوێت دەستکەوتەکانی گەل و پرۆژەی نەتەوەیەکی دیموکراتیک و یەکسانی گەل لەناوببات، ئەو کەسەی ئەم پرۆژەیەی خستۆتە ئەستۆی ڕێبەر ئۆجالان بوو، نایانه‌وێت ئەو ڕێبەرە لە زیندان ئازاد بکرێت، تا گەل بە هەموو چین و توێژەکانەوە مافه‌كانیان به‌ده‌ستنه‌هێنن و ڕێگه‌ بگیرێت بلە دانیشتنەکان بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌ باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا نراون لە بەرژەوەندی هێزە دەسەڵاتدارەکاندا نییە، بۆ ئەوەش دەیانەوێت لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ڕێگە لە پێشکەوتن و هەنگاوەکانی سەرکەوتن بگرن.

 

"فەلسەفەی ئۆجالان هێز و ئیرادەی ژنانی بنیانا"

ئەریڤ قەسابیان باسی لەوەکرد کە عەبدوڵا ئۆجالان تاکە ڕێبەرە کە بانگی ئازادی ژنانی کرد و وتی: ئێمە وەک ژنانی ئەرمەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا ڕێبەر ئۆجالان لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد نەبینین، ناوەستین. ئەوە ڕێبەر ئۆجالان بوو کە هێزی ژنانی ئاواکرد و ده‌رفه‌تی خوڵقاندنی بیر و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئازادی ڕەخساند، ئەمڕۆ ڕێکخستنبوونمان وەک ژنانی ئەرمەنی لە ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنی لە سایەی فەلسەفەی ئۆجالانە، گەلی ئەرمەنی قەرزاری ئەم فەلسەفەیەیە، چونکە بەم فەلسەفەیە دوژمنەکانمان، مێژوو و کولتوور و زمانمان دەستنیشان کردووە، بۆ ئەوەش هەمیشە خەبات دەکەین و بەرخۆدانمان زیاد دەکەین بۆ ئازادی ڕێبەرەکەمان.