لە خورماڵ ژنێکی گەنجی ٢٥ ساڵ ئاگری له جهستهی بهردا
ژنێکی گەنجی ٢٥ ساڵ له ناحیهی خورماڵ ئاگری لە جەستەی بەردا و ڕەوانەی ئیمێرجنسی سلێمانی کرا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/06/20220606-xwrmal-jpg68ff7b-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو، ٦ی حوزەیران، ژنێکی گەنجی ٢٥ ساڵ بە ناوی "ش. ا. ع." دانیشتووی گەڕەکی داڵانی لە شارەدێی خورماڵ لە شاری هەڵەبجە ئاگری له جهستهی خۆی بهردا و بههۆی سهختی برینهكهیەوە ڕهوانهی نهخۆشخانهی سوتاوی سلێمانی كرا.
له ڕاگهیەندراوێكدا بۆ میدیاکان مقدم بەرزان عوسمان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەدا، شەوی ٥/٦/ ٢٠٢٢ لە ناحیهی خورماڵ لە گەڕەکی داڵانێ ژنێکی گەنج بە ناوی "ش. ا. ع." ئاگری لە جەستەی بەرداوە و بەشێکی جەستەی سوتاوە.
هەروەها ڕاشیگەیاند کە "ش. ا. ع." ڕەوانەی نەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی کرا و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت.
جێی بەبیرهێنانەوەیە، لە مانگی ئایاردا ١٧ ژن کوراون، ناچار بەخۆکوشتن کراون، یاخود توندوتیژییان بەرامبەر کراوە، هۆکاری هەڵکشانی توندوتیژی و کوشتنی ژنانیش بۆ ئەقڵیەتی پیاوسالاری، خراپی دۆخی ئابوری، نەبوونی سیستمی حکومڕانی و سەروەرنەبوونی یاسا و دادگاکان دەگەڕێتەوە.