پارتی سەوزی کوردستان سکاڵای لە دژی تورکیا هەیە

پارتی سەوزی کوردستان لە ڕۆژی جیهانی ژینگە و ساڵیادی دامەزراندنیدا باس لە دۆخی ژینگە دەکات و ئاماژەیان بەوەشدا سکاڵایان دژی تورکیا لای عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە بینای پارتەکە لە شاری سلێمانی، پارتی سەوزی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی خۆی و بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست و دۆخی خراپی سیاسی و ژینگەیی و ئابوری هەرێمی کوردستانی خستەڕوو.

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا پارتی سەوزی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی خراپی سیاسی، ژینگەی، پەروەردەیی، تەندروستی و قەیرانی ئابووری سەختدا تێدەپەڕێت کە کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر دۆخی هاوڵاتیان لە هەموو کایەکانی ژیاندا.

 

پارتی سەوزی کوردستان کار و چالاکییەکانی خۆیانی خستووەتەڕوو ئاماژەی بەوەشداوە یەکێک لە کارەکانیان گەیاندنی سکاڵایە لە دژی تورکیا لەلای دادگای باڵای عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان، کە زۆر دڕندانە و نامرۆڤانە بە پلانێکی داڕێژراو نزیکەی سێ ملیۆن داری لە دەڤەری بادینان و پارێزگای دهۆک لەناوبردووە.

 

لە کۆتایشدا پارتی سەوزی کوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە هاوکار بن لە پاراستن و بەرەوپێشچوونی سروشت و ژینگەی کوردستان.