دایکێکی ٦٠ ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا
لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دایکی ٨ منداڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.

ناوەندی هەواڵ
لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دایکی ٨ منداڵ بەناوی شەریفە وەکیلی، ٦٠ ساڵ، بە دەستی هاوژینەکەی بە ناوی موحسین زیا کوژرا.
بەپێی ئەو زانیارییان گفتوگۆ و ناکۆکی لەنێوان شەریفە وەکیلی و هاوژینەکەیدا دروستبووە، دواتر هاوژینەکەی بە کلاشینکۆف تەقەی لێدەکات و بریندار دەبێت، شەریفە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەکان، بکوژ لهلایهن هێزه ئهمنیهكانهوه دهستگیركراوه و لێكۆڵینهوهی لهگهڵ ئهنجامدهدرێت.