لە حەلەب هۆزان مزگین بەبیرهێنرایەوە
کەوانی زێڕین لە شاری حەلەب بۆ بەبیرهێنانەوەی هۆزان مزگین مەراسیمێکی بەرفراوانیان بەڕێوەبرد.

حەلەب
هۆزان مزگین بە دەنگە چیاییەکەی ئێش و ئازاری ژیانی کوردی دەهێنایە زمان، دەنگی هۆزان لە هەموو ماڵێکدا شوێنی خۆی کردووەتەوە و تا ئێستا دەزرینگێتەوە، لە ساڵیادی هۆزان مزگیندا، کەوانی زێرین لە شاری حەلەب لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شەرقی مەراسیـمێکی بەرفراوانیان ساز کرد.
لە سەرەتادا هاوڵاتیان بە جلوبەرگی کلتوری خۆیانەوە بەشداری مەراسیمەکە بوون و بە ڕێپێوان دەستیان بە چالاکییەکان کرد، دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانفیدایان، هیدایەت عوسمان بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری حەلەب ئاماژەی بەوەدا کە هۆزان مزگین دەنگی ڕەسەنی کورد و ژنی ئازادە.
مەراسیمەکە بە گۆرانییەکانی گروپی کەوانی زێڕینی شەهید ڤەژین و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.