فێستیڤاڵی فیلمی کابریۆلێت بە ئامادەبوون و دەرهێنانی بەرچاوی ژنان کۆتایی بە چالاکییەکانی خۆی دەهێنێت

بە بەشداریکردنی هونەری جۆراوجۆر، لەوانەش نواندنی ڕاستەوخۆ و فیلمی ئەنیمەیشن، بەتایبەتی لەلایەن ژنانەوە، حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی کابریۆلێت لە ژێر تەوەری 'عصيان' کۆتایی هات. لە فێستیڤاڵەکەدا ٤٢ کورتە فیلم نمایشکران.

سوزان ئەبو سەعید

بەیروت-ئەو فیلمانەی لە فێستیڤاڵی فیلمی کابریۆلێت نمایشکران، تیشکیان خستەسەر بابەتگەلێکی هەمەچەشن، وەک پرسە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان، پەیوەندییە مرۆییەکان، کولتوور و شوناس، بارە دەروونییەکان، یان ڕەنگدانەوەی بارودۆخە سیاسییەکانی ئێستا لە ڕوانگەی مرۆیی یان تاکەکەسییەوە، نەک تەنها ڕوانگەیەکی سیاسی.

 

حەڤدەهەمین خولی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی کابریۆلێت ڕۆژی  ٨ی حوزەیران کۆتایی هات، دوای سێ ڕۆژ نمایشکردن کە لە ٦ی حوزەیران دەستیپێکرد، لەژێر تەوەری 'عصيان' ٤٢ کورتە فیلم نمایشکران، کە لە کۆمەڵەیەکی هەمەچەشنی سێ هەزار و ٥٠٠ فیلم هەڵبژێردران. نمایشەکان لە یەک کاتدا لە سەرانسەری ١٣ ناوچەی لوبنان بەڕێوەچوون، هەموویان لە دەرەوە بوون. ئامانج لێی دەستڕاگەیشتن بوو بۆ سینەما بۆ هەمووان، بەتایبەتی ئەوانەی دەستیان بە سینەما تەقلیدییەکانەوە نییە. هەروەها شوێن بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان دەرهێنەر و ئەکتەر و بینەران دابین کرد، بۆ دۆزینەوەی بەهرەمەندە نوێیەکان، بۆ ئاهەنگگێڕان بە وزەی داهێنەرانەی لوبنان و وڵاتانی جیهان.

 

لە فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵدا بەشداری هونەری هەمەچەشنە، لەوانە نواندنی ڕاستەوخۆ و فیلمی ئەنیمەیشن، لە دەرهێنەرانی وڵاتانی عەرەبی وەک لوبنان، سعودیە، ئوردن و فەڵەستین، هەروەها لە وڵاتانی جیهان وەک ئیتاڵیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئەمریکا، ڕۆمانیا و سویسرا. ساڵانە سپۆنسەرەکانی فێستیڤاڵەکە هەڵدەبژێردرێن، لەوانە جولیا کاسار لە چاپی نۆیەمی فێستیڤاڵدا لە ساڵی ٢٠١٥، هونەرمەندانی لوبنانی ڕیتا حایک و کارمن بسیبس، نادا ئەبو فەرحات، نادین لاباکی و چەندانی تر. چاپی ئەمساڵ بۆ  کەمیلی سەلامە،هونەرمەند بوو.

 

ماڵپەڕی فێستیڤاڵەکە لە پێشەکییەکەیدا بۆ نوێترین چاپی خۆی، قسەی بۆ سینەماکارانی کردووە و وتی: لە جیهانێکدا کە تەقلیدی کوێرانە و نەریتە بەسەرچووەکان زاڵن، دروشمی 'عصيان' یان 'یاخیبوون' ئەو ئازایەتییە بەرجەستە دەکات کە پێویستە بۆ دروستکردنی ڕێبازی خۆت، ئاڵەنگاری نۆرمەکان، وەستانەوە لە پێناوی باوەڕەکانت، ئەوە پەیوەندی بە ڕزگاربوونە لە چاوەڕوانییە کۆمەڵایەتییەکان، بوێری ئەوەی جیاواز بیت، لە باوەشگرتنی ئەو ئازایەتییە خۆڕاگری پێویست بوو بۆ ئەوەی بە ڕەسەنایەتی بمێنێتەوە، تەنانەت کاتێک ڕێگاکە قورسە.

 

ماڵپەڕەکە بانگهێشتی سینەماکارانی لە سەرانسەری جیهان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە فرە ڕەهەندەکانی 'عصيان' و ڕایگەیاندووە، ئەوە جۆرێکە لە ڕزگاری کەسی، دەربڕینی ناسنامە و پابەندبوونێکی چەسپاوە بە دۆسییەک. کورتە فیلم دەتوانێت چیرۆکی ئەو کەسانە بگرێت کە بەرەنگاری دەبنەوە، ئاڵەنگاری دەسەڵات دەکەن، سنوورەکان تێدەپەڕێنن و ڕەتیدەکەنەوە سازش لەسەر بیروباوەڕەکانیان بکەن. جەختی لەوە کردەوە کە چیرۆکی 'عصيان' ورد بێت یان بوێر، ئاشتیانە بێت یان وروژێنراون، چیرۆکی بەهێزکردن و کۆڵنەدان و تاکایەتییە. لە ڕێگەی ئەم ناونیشانەوە، هەوڵدەدەین ئاهەنگ بگێڕین بۆ هێزی گۆڕینی 'عصيان' و ئەو دەنگانەی کە لە سەرووی ڕێکەوتنەکانەوە بەرز دەبنەوە.

 

لە فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵدا دەستپێشخەرییەکی نوێی تایبەت بە منداڵان نمایشکرا، لە دانیشتنی تایبەتدا فیلمیان بۆ نمایشکرا، بە هاوکاری فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە کورتە فیلمەکانی وەک فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی کلیرمونت-فێران، کە یەکێکە لە فێستیڤاڵە گرنگ و بەناوبانگەکانی فیلم لە جیهاندا. نمایشی تایبەت بۆ منداڵان لە ٧ی حوزەیران لە چەندین ناوچەی لوبنان بەڕێوەچوو، لەوانە مۆزەخانەی سەرسق (بەیروت)، شانۆی ئیشبیلیا (سیدا)، سور، زەحلە،  ڕاس ماسا. نمایشەکان دوو بەرنامەی تایبەت بە تەمەنیان لەخۆگرتبوو، هەروەها وۆرکشۆپی خولی پەروەردەی بۆ منداڵان بەپێی گروپە تەمەنییە جیاوازەکان.

 

لە فێستیڤاڵەکەدا ٢٥ بەشداربووی ژن بەشدارییان کرد، یان بە تاک یان وەک بەشێک لە کۆمەڵێک دەرهێنەر. لە ڕۆژی یەکەمدا لە نێوان ١٤ فیلمدا حەوت بەشداربووی ژن نمایشکران، لە ڕۆژی دووەمیشدا هەشت بەشداربووی ژن لە نێوان ١٣ فیلمدا نمایشکران. لە ڕۆژی کۆتاییدا ١٠ فیلم لە کۆی ١٥ فیلم نمایشکران، ئەم فیلمانە مۆزایکێکیان لە بابەتەکانی مرۆیی و کۆمەڵایەتی و ڕۆژانە نمایشکرد. تەوەر و ڕێبازەکانیان جۆراوجۆر بوون، ڕەنگدانەوەی پرسەکانی ژیان و کۆمەڵایەتی بوون، لەوانە پرسە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانی وەک هەژاری، کۆچکردن، پەراوێزخستن، ململانێی خێزانی و گەڕان بەدوای ناسنامەدا، پەیوەندییە مرۆییەکان وەک خۆشەویستی، هاوڕێیەتی، پەیوەندی خێزانی، و لەدەستدان، ئاڵۆزییە سۆزدارییەکان و کارلێکەکانی نێوان کارەکتەرەکان. هەروەها کولتوور و ناسنامە سەرنجی لەسەر فیلمەکان بوو کە بەدواداچوون بۆ میراسی کولتووری، داب و نەریتی، کاریگەریی جیهانگیری لەسەر ناسنامەی ناوخۆیی، بارە دەروونییەکان، گۆشەگیری، خۆدۆزینەوە، ئەو ئاڵەنگاریانە ناوخۆییانەی کە تاکەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە. ڕووداوەکانی ئێستا و مێژوویی بریتی بوون لە فیلمەکان کە لە ڕوانگەی مرۆیی یان تاکەکەسیەوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوە مێژووییە گرنگەکان یان ڕەنگدانەوەی بارودۆخە سیاسییەکانی ئێستا دەکەن، نەک لە ڕوانگەیەکی تەواو سیاسییەوە. فیلمەکان درامای ڕاستی و دەست لێدانی کۆمیدی بەکاردەهێنن بۆ ڕەنگدانەوەی ژیانی ڕۆژانە.

 

لە کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا فیلمی "بالوا"ی جەید نەخلە،دەرهێنەری نوێ بوو، کە باس لە بابەتی بوێرانەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرزەکاران دەکرد. سەبارەت بەم بابەتەش وتی: ئەمە یەکەم فیلمی منە و پڕۆژەی دەرچوونمە لە زانکۆی لوبنانی، ویستم بابەتێکی زۆر هەستیار بخەمە ڕوو، فیلمەکە بە کاستەکەی کە سەرجەمیان ژن بوون و تەنانەت ئەوەی کە لەدایک بووە لە مێینە جیاکرایەوە. ئەم بابەتە بە هۆی هەستیارییەوە لە جیهانی عەرەبیدا قسەی لەسەر نەکراوە، بەڵام ویستم ببێتە جێی سەرنجی کورتە فیلمەکەم، بە ئامانجی هۆشیارکردنەوە لە نێوان هەرزەکاراندا.

 

جولیا قەسار، هونەرمەند ڕوونیکردەوە کە سپۆنسەری فێستیڤاڵەکە بووە لە ساڵی ٢٠١٥ کە ناوی "ژن" بووە. هەرچی ٤٢ فیلمی ئەوکاتە تیشکیان خستۆتەسەر پرسە جۆراوجۆرەکانی ژنان، وەک ئاهەنگگێڕان بە دەستکەوتەکانی ژنان لە هەموو بوارەکاندا، تیشک خستنەسەر ئەو ئاڵەنگاریانەدا و پرسانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، پاڵپشتیکردنی هۆکارەکان لە ڕێگەی هونەری حەوتەمەوە (سینەما)، ئیلهامبەخشی گۆڕانکاری کە دەبێتە هۆی یەکسانی ڕەگەزی و چەندین بابەتی دیکە.

 

پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە کرد بەبۆنەی حەڤدەهەمین خولی فێستیڤاڵەکە، وتی: ئەمە دەستکەوتێکە لەڕووی چاودێریکردنی هەر چالاکیەکی کولتووری لەو هەلومەرجەی کە ئەزموونی دەکەین. نەک هەر ئەوە، بەڵکو بەردەوامە و فراوانتر دەبێت، کە پێشتر تەنها لە گەلەری هونەر لە ناوچەی جەميزە لە ئەشرافیە سنووردار بووە. هەمان فیلم لە یەک کاتدا لە ١٣ شارۆچکە و شاری سەرتاسەری لوبنان نمایش دەکات.

 

دووپاتی کردەوە کە ئەم فێستیڤاڵە بۆ ئەو واتا زۆرەی هەیە، چونکە لە ناوچەی جەميزە لەدایک بووە و لەسەر هەنگاوە دێرینەکانی هونەر دەستی پێکردووە. هاوکات بیرۆکەی زیرەکی نمایشکردنی کورتە فیلمی خوێندکارانی زانکۆی لوبنانی و هونەرمەندانی بەتوانا کە لە زانکۆکانی خۆیاندا سەرکەوتوو بوون، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بتوانن بیانناسن، نەک هەر ئەوە، بەڵکو فیلمە بیانییەکانیش بناسن. ئەم تێکەڵەیە هانی هاوڵاتیانی ناوچەکە دەدات، پێش هەموو شتێک، بۆ هاندانی بەهرەمەندە نوێیەکان و فێربوون دەربارەی کولتوورەکانی دیکە لە ڕێگەی ئەم کورتە فیلمانەوە. ئەوە زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە کە ئەم فیلمانە لە دەرەوە و بەخۆڕایی نمایشکران، تەوەری فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ سەرنجڕاکێش و زیرەک بوو 'عصيان'، یان نافەرمانی و یاخیبوون. بۆ ئەوەی هونەرمەندێک بتوانێت بمێنێتەوە، دەبێت بە ڕێبازەکەی یاخی بێت، کە باس لە زۆرێک لەو پرس و بابەتانە دەکات.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە دروشمی ئەمساڵ نوێنەرایەتی ئەم نەوەیە دەکات. ئەوان دەزانن چییان دەوێت، بەتایبەتی ژنە دەرهێنەر و بەشداربووەکان، کە کار لەسەر پرسی ژنان دەکەن چ لە لوبنان و چ لە سەرانسەری جیهان. هەروەها ئازایەتی و بەهرەیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسە جۆراوجۆرەکان. ئێمە ژنە دەرهێنەرە دیارەکانی لوبنانیمان هەیە، کە زۆربەیان لەگەڵیاندا لە سینەما و شانۆ و تەلەفزیۆن کارم کردووە.