"فشارم لەسەر دەکەن بۆ ئەوەی سکاڵاکەم بکشێنمەوە"

ئادیلە گولەر، دایکی مەقبولە سەڤینچ کە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە سزای ١٥ ساڵ بەسەر بکوژ نەجات سەڤینچ ڕایگەیاند، لەلایەن بنەماڵەی بکوژەکەوە هەڕەشە و فشاری لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی سکاڵاکەی بکشێنێتەوە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

موش- لە موش لە ساڵی ٢٠٢١ نەجات ئیشلەر لە گوندی دێریورتەوە کە سەر بە ناوەندە دەچووە ئەرزرۆم.، لە کاتی گەشتەکەدا، مەقبولە سەڤینچکە ئەویش لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوو، لە یەکتربڕینی گوندەکانی بۆتانکەن – کارامەشە بە گوماناوی گیانی لەدەستدا، ئادیلە گولەر، دایکی مەقبولە سەڤینچ کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بەو سزایەی کە لە دۆسیەکەدا بە تاوانی "بریندانی سەخت" بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن درابوو و ڕایگەیاند، لەلایەن تاوانبارەکە و بنەماڵەی نەجات ئیشلەرەوە هەڕەشەی لێکراوە بۆ ئەوەی سکاڵاکەی بکشێنێتەوە.

 

سزاکە بۆ ١٥ ساڵ کەمکرایەوە

ڕووداوەکە سەرەتا وەک ڕووداوی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا، مەقبولە سەڤینچ لە شوێنی ڕووداوەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و گیانی لەدەستداوە، ئەنجامدەرەکەش دوای وتەدان ئازادکرا، ئادیلە گولەر کە بەدواداچوونی بۆ پرۆسەکە کردووە، ڕایگەیاندووە، بەهۆی فشار و هەڕەشەی کوشتن لەسەر کچەکەی، وا دیارە گیان لەدەستدانەکەی ڕووداو نەبووە، گومان لە گیان لەدەستدانەکەی هەیە، دوای تێکۆشانی دایکی، بارۆی موشی کۆمیسیۆنی مافی ژنان پەیوەندی بە دۆسیەکەوە کرد و بکەر دەستگیر کرا، دانیشتنی سزاکە لە ٥ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە دادگای تاوانە قورسەکانی ٢ی شاری موش بە تاوانی "کوشتنی بە ئەنقەست هاوژینەیەکی" بەڕێوەچوو، نەجات سەڤینچ لە دۆسیەکەیدا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام لەلایەن دادگای ناوچەیی وانەوە هەڵوەشایەوە.

 

لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەکەدا داوای سزای "بریندارکردنی سەخت" کراوە, دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوە، لەو دانیشتنەی کە لە ١٥ی ئایاردا جارێکی دیکە بەڕێوەچوو، بکەرەکە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

"فشام لەسەر دەکەن بۆ ئەوەی سکاڵاکەم بکشێنمەوە"

ئادیلە گولەر کە کاردانەوەی بەرامبەر ئەو بڕیارە هەبووە و ئاماژەی بەوەکرد، دوای دانیشتنی دادگا، لەلایەن کەسوکاری بکوژ هەڕەشەی لێکراوە و فشاری خراوەتە سەر بۆ ئەوەی سکاڵاکەی بکشێنێتەوە، هەڕەشەکانیان تا ئێستا بەردەوامە وتی: تەنهاتێکۆشانم بۆ کچەکەم نەکردووە، بۆ ئەوە کردوومە بۆ ئەوەی ژنانی دیکە نەکوژرێن، دادگا دۆسیەکەی هەڵوەشاندەوە، لە سەرەتاوە دەمەوێت لە حسابی ئەمە بپرسم، سزای کوشتنی ژن ١٥ ساڵە؟' هەمیشە فشارم دەخەنە سەر و دەڵێن "سکاڵاکەت بکشێنەوە بۆ ئەوەی ئازاد بکرێت" بەڵام ئەگەر ئەم پیاوە ئازاد بێت ژنی تریش دەکوژێت, کچەکەم بۆ ماوەی چەند مانگێک توندوتیژی و هەڕەشەی لێکرا، زۆر هەوڵمدا ڕاستییەکان بزانم، من قبوڵی ناکەم،  سزای ١٥ساڵە و ئەم هەڕەشانە قبوڵ ناکەم.

 

"نابێت بکوژان بپارێزرێن"

 ئادیلە گولەر ڕایگەیاند، پێویستە سزاکە هەڵبوەشێندرێتەوە و تاوانبارەکە بە قورسترین سزا دادگایی بکرێت و وتی: من سەر بۆ ئەم فشارانە دانانەوێنم، بەردەوام دەبم لە خەبات بۆ دادپەروەری، نەمتوانی کچەکەم ڕزگار بکەم، بەڵام لەمەودوا بەردەوام دەبم بۆ ئەوەی ژنانی تر زیانیان پێ نەگات، لەم وڵاتەدا دادپەروەری نییە، بکوژەکان لە دەرگایەکەوە دەچنە ژوورەوە و لە دەرگایەکی دیکەوە دەردەچن، دەبێت ئێستا ئەمە ڕابگرین، چیتر نابێت پیاوان لەم وڵاتە بپارێزرێن، تا کۆتایی ئەم کەیسە بەدواداچوون دەکەم.