فریدۆم هاوس ێشێلکارییەکانی تاڵیبان بۆ ئازادی ڕادەربڕین لە ئەفغانستان شەرمەزار دەکات

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "فریدۆم هاوس" نیگەرانی قوڵی خۆی سەبارەت بە سنووردارکردنی توندی تاڵیبان بۆ سەر دەزگاکانی ڕاگەیاندندەربڕی، دوای ئەوەی زیاتر لە ١٣٠ ڕادیۆی لە کارکردن لەو وڵاتە ڕاگرت.

ناوەندی هەواڵ

 

بزووتنەوەی تاڵیبان بەردەوامە لە ئامانجکردنی ڕاگەیاندنەکان بە سەپاندنی سنووردارکردنی بەرفراوان، و بێبەشکردنی توانای کارکردنی سەربەخۆ، بەتایبەتی راگەیاندنی ژنان، چونکە لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی راگەیاندن دەستگیرکردووە.

 

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ڕادیۆوە کە دەکەوێتە ١٣ی شوباتی هەموو ساڵێک، ڕێکخراوی ناحکوومیی مافی مرۆڤی "فریدۆم هاوس" نیگەرانی خۆی لە دۆخی ڕاگەیاندن لە ئەفغانستان لەژێر دەسەڵاتی بزووتنەوەی تاڵیباندا دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە ١٣٠ ڕادیۆ کە هاوتایە لەگەڵ ٤٠٪، لەئەنجامی ئەو سنووردارکردنە توندانەی تاڵیبان سەپێندراون و سانسۆری توندیان هەیە، ڕاگیراون.

 

ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، تاڵیبان بە سەپاندنی سنووردارکردنی بەرفراوان بەسەریاندا، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئازادیان کردە ئامانج، هەروەها بێبەشی کردن لە توانای کارکردنی سەربەخۆیی، جەختیشیکردەوە کە ڕادیۆی "بەکوم" ئەو دەزگایە ڕاگەیاندنەیە کە لەگەڵ ستافێکی ژن کاردەکات، بەمەبەستی گەیاندنی دەنگی ژنانی ئەفغانی، بۆیە تاڵیبان کاریان کرد بۆ قەدەغەکردنی چالاکییەکانی و بەم شێوەیەش سەرکوتکردنی سیستماتیکی چالاکی میدیایی لەو وڵاتە، بەتایبەتی ژنان پشتڕاستکردەوە.

 

فریدۆم هاوس داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئەو حکومەتانەی کە پشتیوانی ئازادی ڕاگەیاندن دەکەن کرد کە پشتیوانی لە میدیای سەربەخۆ بکەن و فشار بخەنە سەر تاڵیبان بۆ ئەوەی واز لە سەرکوتکردنی میدیا و ئازادی ڕادەربڕین لە ئەفغانستان بهێنن.

 

هاوکات ناوەندی ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ڕادیۆوە ڕایگەیاند کە تاڵیبان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٧ ڕادیۆی داخستووە و ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندەکانی دەستگیرکردووە.