فەریبا حوسێنی لە زیندانی عادل ئاباد لە شیراز ئازاد کرا

فەریبا حوسێنی دانیشتووی شاری شیراز بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی عادل ئاباد ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

فەریبا حسێنی، تۆمەتباری سیاسی و دانیشتووی زیندانی عادل ئاباد لە شیراز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی تەمووز، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی، دوای مانگێک لە دەست بەسەرکردنی ئازاد کرا.

 

فەریبا حوسێنی لە ٢١ی حوزەیران بەهۆی وەڵامدانەوەی ڕەخنەگرانەی لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیرکرا، دوای دەستگیرکردنی، سەرەتا گواسترایەوە بۆ بنکەی پۆلیس و دواتر بۆ ناوەندی دەستبەسەرکردنی ئیدارەی هەواڵگری شیراز کە بە ژمارە ١٠٠ ناسراوە، فەریبا لەبەردەم تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم”دایە.