فەرماندەی یەپەژە: فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕووناکی ئازادییە
سەمیرە ئەحمەد، فەرماندەی یەپەژە ژنێکی عەرەبەو ڕایگەیاند، ڕۆژی ١٥ی شوبات نەک هەر بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو جیهان بە ڕۆژی ماتەمینی دادەنێن و هیوادارن ئەمساڵ ساڵی ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێت.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250213-pzh-jpg533811-image.jpg)
هەیفا خەلیل
ڕەققە-بیر و پڕۆژەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەک هەر لە چوارچێوەی سنوورە نیشتمانییەکاندا ماونەتەوە، بەڵکو گەیشتوونەتە ئاستی ناوچەیی و جیهانیش، هەرکەسێک بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بناسێت، ئەگەری ئەوە زیاترە پێیەوە پابەند بێت و ڕێبازەکەی بگرێتەبەر.
سەمیرە ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنێکی عەرەبە و یەکێکە لە فەرماندەکانی یەپەژە. بۆچوونی خۆی سەبارەت بە پلانی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات بۆ ئاژانسەکەمان دەربڕی.
سەمیرە ئەحمەد، فەرماندەی یەپەژە سەرنجی بۆ پلانی دژ بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان و خەباتی ژنان لە دژی ئەم پلانە ڕاکێشا و وتی: ژنان بە تایبەت لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا تووشی زوڵم و ستەم بوون، بەتایبەت ڕەققە بوو بە قەڵای داعش و ستەمێکی بێ وێنە لە دژی ژنان لەوێدا بوو، لەگەڵ خواستی تۆڵەسەندنەوە ئامانجم تۆڵەسەندنەوەی هەموو ئەو ژنانەی کە ستەمیان لێکرابوو و پاراستنیان بوو لە هێرشەکان، من ژنێکی عەرەبم، بەشداریم لە خەبات بۆ مرۆڤایەتی کرد و خەباتم کرد بۆ پاککردنەوەی ناوچەکەمان لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.
بەرخۆدانی ژنان لە دژی داعش
سەمیرە ئەحمەد بەم قسانە باسی لە شەڕی خۆی لە دژی داعش و داگیرکارییەکانی تورکیا کرد: لە ساڵی ٢٠١٢ەوە ژنان لەگەڵ ستەم و هەڵاواردن خەبات دەکەن، ڕژێمی پێشووی بەعس و ئیدارەی کاتی ئێستا هیچیان بۆ ئازادی ژنان نەکردووە، خەباتی ژنان لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا نیشانی داوە کە دەتوانن بەسەر هەموو سەختییەکانی داعشدا زاڵ بن ناوچەکە و تا ئێستاش دژی داگیرکاری تورکیا شەڕ دەکەن، ژنان نەک هەر لە دژی داگیرکاری وەستانەوە، بەڵکو لە بەرەکانی پێشەوە جێگەی خۆیان گرتەوەو دەستکەوتەکانی گەلان و شەهیدانیانپاراست.
ژنان لە ڕێگەی بیری عەبدوڵا ئۆجالانەوە ڕێگای ئازادییان دۆزیەوە
سەمیرە ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە ژنان هێزی شەڕکردنیان لە فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەدەستهێناوە و بەم شێوەیە درێژە بە قسەکانی دا: عەبدوڵا ئۆجالان بە بیرکردنەوە و فەلسەفەکەی دەسەڵاتێکی گەورەی بۆ ژنان دروستکرد، لە سایەی ئەوەوە ژنان بوونە پێشەنگی کۆمەڵگەکەیان و پێشکەوتنیان کرد، بیرۆکەکانی تەنها لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا سنووردار نەبوون؛ ئەوان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، بوونەتە وانە لە زۆرێک لە زانکۆکانی جیهاندا.
پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات
سەمیرە ئەحمەد سەرنجی بۆ پلانی ١٥ی شوباتی دژ بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و ئەو ڕۆژەی بە 'ڕۆژی ڕەش' ناوبرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ١٥ی شوبات ڕۆژی ماتەمینییە، نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلان، کەسانێک کە باوەڕیان بە بیرۆکەکانی هەیە، ئەم پلانە تەنها دژی یەک کەس نەبوو، بەڵکو دژی هەموو گەلانی ناوچەکە بوو کە خوازیاری دیموکراسی و ئازادین تەنها بۆ کورد، بەڵام بۆ هەموو گەلان، ئازادی ئەو دەتوانێت کۆتایی بە شەڕ و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێت.
ژنان بە فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان پێشەنگایەتی شۆڕشیان کرد
سەمیرە ئەحمەد، فەرماندەی یەپەژە ڕایگەیاند، ژنان بە فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجەلان شۆڕشێکی گەورەیان ئەنجامداوە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمەی ژنان بە بیری عەبدوڵا ئۆجەلان شۆڕشێکمان ئەنجامدا، بە هەنگاوی شەهیدانمان ڕۆیشتین، هیوادارین ئەمساڵ ساڵی ئازادی جەستەیی ئەو بێت، ئەو پێشەنگی ئازادی مرۆڤایەتییە و ئێمەش وەک گەلانی ئازادیخوازی، بە ڕێگای ئەودا دەڕۆین.