بەهۆی هێرشکانی هێزەكانی پشتیوانی خێرا، ١٠٠ کەس گیانی لەدەستدا

هێزەكانی پشتیوانی خێرای سوودان هێرشیان كردە سەر گوندی واد نوورە لە ویلایەتی جەزیرە و بەهۆیەوە ١٠٠ كەس كوژران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز هەواڵی هێرشێكی نوێی هێزەكانی پشتیوانی خێرای سوودانی بۆ سەر گوندێک و كوشتنی دەیان كەس بڵاوكردەوە، کە هێزەكانی پشتیوانی خێرای سوودان دوو جار هێرشیان كردە سەر گوندی واد نوورە لە ویلایەتی جەزیرە و كۆمەڵكوژییەكی گەورەیان ئەنجامدا.

 

دەشڵێن، بەهۆى هێرشەکەوە ١٠٠ هاوڵاتی کوژران و هێزەكانی سوپای سوودان وەڵامی هێرشەكەیان نەداوەتەوە و فریای هاووڵاتیان نەكەوتوون، هەروەها هێزەكانی پشتیوانی خێرا لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاند، هێرشیان كردووەتە سەر بنكەكانی سوپا و گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانان لە ناوچەی واد نوورە، بەڵام ئاماژەیان بە کوشتنى هاوڵاتى مەدەنى نەکردووە.

 

ئەمە لە كاتێكدایە ڕێكخراوى نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت: خەڵكی سوودان مەترسی بڵاوبوونەوەی برسێتیان لەسەرە.