بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیاوە ئاگر لە برادۆست کەوتەوە
کەمێک پێش ئێستا بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکیاوە لە دەوروبەری دەڤەری برادۆستی سەر بە هەولێر ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە موڵک و ماڵی هاوڵاتیان گەیشت.

ناوەندی هەواڵ
لە لەشکرکێشییە نوێکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ماوەی زیاتر لە مانگێکە هەزاران سەرباز و سەدان تانكی هێناوەتە سنووری دهۆک و هێرش و داگیركارییەكانی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبوون و گوندەکان زیاتر كردووە.
کەمێک پێش ئێستا بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیاوە لە دەوروبەری گوندەکانی سنووری دەڤەری برادۆستى سەر بە هەولێر ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و بەهۆی ئاگرەکەوە زیانێکی زۆر بە موڵک و ماڵی هاوڵاتیان گەیشت.
بەهۆی هەڵکردنی باوە تا دێت ئاگرەکە فراوان دەبێت و لە ئێستاشدا هاوڵاتیانی دانیشتووى ئەو گوندانەش لە پێناو پاراستنی گیانیان ماڵەکانی خۆیان بەجێدەهێڵن.