پەیامنێری ڕۆژنیوز لەکاتی ڕووماڵکردنی هەواڵێکدا هێرشی کراوەتە سەر

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی 'ڕۆژنیوز'، دێرین ڕەحیم، کاتێک بەدواداچوونی بۆ بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانییەوە هێرشی کرایە سەر، جگە لەوە دەستیان بەسەر مۆبایل و کەرەستەی ڕۆژنامەنووسییەکەیدا گرت.

سلێمانی

 

لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان کە لە ١٥ی حوزەیرانەوە داگیرکاری بەهێنانی کەرەستەو سەرباز زیاتر هاتووەتە ناو خاکی باشوورەوە، دوێنێ ٢٢ی حوزەیران، بەرەی یەکڕیزیی دژی داگیرکاریی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ویستی دامەزراندنی خۆی ڕابگەیەنێت، بەڵام لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە لە دوو شوێنی جیاواز ڕێگریی لێکرا.

 

هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە بەشداربوان کرد و ڕێگەیان نەدا بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بڵاوبکرێتەوە.

 

ئەندامانی ئاساییش ڕووخساری ٢ کەسیان بریندار کرد و لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەستیان بەسەر تیمی پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوزدا گرت.

 

پەیامنێری ڕۆژنامەی ڕۆژنیوز، دێرین ڕەحیم، کە هێرشی کرایە سەر، ڕایگەیاند: لەکاتێکدا بەدواداچوونمان بۆ چالاکییەکان و بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکە دەکرد، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ئێمە و دەستگیریان کردم، دەستیان بەسەر مۆبایلەکەم و کەرەستەی ڕۆژنامەوانیمدا گرت، هەروەها هێزە ئەمنییەکان لێیان دام، زۆر ئازاریان دام، دواتر مۆبایلەکەمیان پێدام و ئازادیان کردم، بەڵام کامێرا و ئامێرەکانی دیکەم هێشتا لە ئاسایشدان و ڕادەستی ئێمە نەکراون.