"کۆنگرە ستار چەتری هەموو ژنانە"

ئەندامان و ئیدارەکانی کۆنگرە ستار لە ناوچەی تیربەسپی هەڵسەنگاندنیان بۆ کار و چالاکییەکانی کۆنگرە ستار کرد و ڕایانگەیاند کە ئەوان چارەسەری هەموو کێشەکانی ژنان و کۆمەڵگەن.

ڕوناهی نودا

 

قامیشلۆ- پێش شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ژنانی کورد لەژێر ناوی یەکیەتی ستار خۆیان ڕێکخستبوو، لەدوای شۆڕش یەکێتی ستار فراوانتر بوو، بوو بە کۆنگرە ستار و هەموو ڕێکخراوەکانی نێوخۆی گرتەوە، ئەمڕۆ کۆنگرە ستار نوێنەرایەتی هەموو ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات، کۆنگرە ستارەکانی شاری تیربەسپی لە کانتۆنی جەزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆی ڕێکخستووە، هەموو لیژنەکان دەبنە چارەسەر بۆ کێشەکانی کۆمەڵگە، ژنانی بۆ چارەسەری کێشەکانیان بۆچوونی کۆنگرە ستار وەردەگرن.

 

"کۆنگرە ستار چارەسەرێکە بۆ کێشەی کۆمەڵگە"

 

میرڤەت ئەحمەد، وتەبێژی کۆنگرە ستار لە تیربەسپی ئاماژەی بەوەکرد، لە یەکێتی ستارەوە دەستیان پێکردوو ئێستا بوونەتە کۆنگرە ستار، لە ئێستادا لە ٧ لیژنەدا کارەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن، لیژنەکان بریتین لە تەندروستی، پەروەردە، سروشت، ماڵی ژنان، مانگی زێڕین، دارایی، کۆمەڵایەتی کە کارەکانیان بەڕێوەدەبەن، هەر بەشێک و کاری خۆی دەکات، کۆنگرە ستار تا دەتوانێت گرنگی بە پەروەردەکردنی ژن و پیاو دەدات، وتی: لە ڕێگەی پەروەردەوە دەتوانین کۆمەڵگاکەمان بگۆڕین، تا ئێستا لە زۆرێک لە گوند و شارۆچکەکانی تیربەسپی سیمینارمان ئەنجامداوە بۆ گۆڕینی ئەقڵیەتی پیاوان چەندین ڕاهێنانمان کردۆتەوە، کاتێک ژنێک تووشی توندوتیژی، سەختی، یان کارەساتێک دەبێت، ئێمە هەوڵ دەدەین کێشەکەی چارەسەر بکەین.

 

"ژنان ڕوو لە ڕێکخراوەکان دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان"

 

میرڤەت ئەحمەد، کاریگەری شۆڕشی ژنان لەسەر کار و چالاکییەکانی ژنان بەم شێوەیە هەڵسەنگاند و وتی: ئیرادەی ژنان لەگەڵ شۆڕشی ژنان سەریهەڵدا، لە سایەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بوونی خۆمانمان ناسیوە، لەم دواییانەدا لەگەڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، جارێکی دیکە دەسەڵات و ئیرادەی ژنانمان بینی، ژنان هەنگاوێکی زۆر گرنگ و سەرنجڕاکێشیان ناو ئەو شۆڕشەی کە کاریگەری لەسەر هەموو ژنانی جیهان هەبوو، ژن ئەگەر ئیرادەی بەهێز بێت، هیچ بەربەستێک نازانێت و بەسەر هەموویاندا زاڵ دەبێت، ئەمڕۆ لە سایەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبینین لەم ڕۆژانەدا، هێزی هەنگاوی گەورەترمان هەیە، کۆنگرە ستار چەتری هەموو ژنان، ئەو ژنانەی دەیانەوێت گەشە بکەن و تووشی ئاستەنگی دەبن بەڵام دەتوانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان ڕوو لە کۆنگرە ستار بکەن.

 

"لیژنەی پەروەردە هەموو نەوەکانی کۆمەڵگە پەروەردە دەکات"

 

گوڵ بەحری، ئەندامی لێژنەی پەروەردەی کۆنگرە ستار لە تیربەسپی، چالاکییەکانی لیژنەی پەروەردەی کۆنگرە ستار لە ناوچەکە بەم شێوەیەی باسکرد: لیژنەکە دەچێتە دەرەوە بۆ ناو کۆمەڵگە و پەروەردەیان دەکات، چونکە پەروەردە ڕێگە بە مرۆڤەکان دەدات گەشە بکەن، جا ئەکادیمی بێت، ماڵ بێت یان شەقام، ئێمە لە هەموو شوێنێک وانە دەڵێینەوە، زۆر بابەت هەیە کە ئێمە دەیدەین بە کۆمەڵگە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و هاوڵاتیان، ئێمە پەروەردەی وەک نیشتمانپەروەری، ڕەخنە، کۆمەڵگەی دیموکراسی، شەڕی تایبەت، بنەماڵەی دیموکراسی و زۆر شتی تر دەدەین بە خەڵک و ژنان، بەپێی پێویستی ئەکادیمیاکان دەکەینەوە. هەروەها ژنان و خەڵکی کۆمەڵگەکان پەروەردە دەکەین، هەموو نەوەکانی کۆمەڵگە پەروەردە دەکەین، گرنگ نییە ژن، پیر، منداڵ بێت گرنگە ئەوەیە کۆمەڵگە هۆشیار بکەینەوە.

 

"پێویستە هەمووان ئاگاداری تەندروستی بن"

 

نەریمان محمد، ئەندامی لیژنەی تەندروستی کۆنگرەی ستار لە تیربەسپی، هەڵسەنگاندنی بۆ کار و چالاکییە توندروستییەکان کرد و وتی: وەک لیژنەیەک لە هەموو شوێنێک سیمینار لەسەر نەخۆشیەکان دەکەین نەک تەنها لە تیربەسپی بەڵکو لە هەموو گوندەکان سیمینار دەکەین، لە هەمان کاتدا خولی تەندروستی دەکەینەوە و خەڵک فێری چۆنیەتی نزیکبوونەوە لە دۆخی نائاسایی و چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرزی دەکەین، ئێمە ژنان و هەموو کۆمەڵگا پەروەردە دەکەین، بە پێی توانای خۆمان یارمەتیان دەدەین، ڕۆڵێکی باش دەگێڕین لە کۆمەڵگادا، ئێمە دەمانەوێت هەمووان لەڕووی تەندروستیەوە هۆشیاربن لە کاتی بوونی حاڵەتێکی لەناکاو.

 

"ماڵی ژن کۆمەڵگە کۆدەکاتەوە"

 

مەقبولە حسێن، ئەندامی ماڵی ژنانی تیربەسپیی، کار و چالاکییەکانی ماڵی ژنانی بەم شێوەیە هەڵسەنگاند و وتی: کاتێک شۆڕش لە وڵاتەکەماندا ڕوویدا، کار و چالاکییەکانمان وەک ماڵی ژنان دەستیپێکرد، کارەکانمان کۆمەڵگەی کۆکردۆتەوە، خێزان و هاوسەر و دراوسێ و هەموو ئەندامان بۆ ئێمە یەکسانن، دادپەروەری لە کارەکانماندا هەیە، پێشتر لە کۆمەڵگەی ئێمەدا کێشە زۆر بوو، دوای ئەوەی ماڵی ژنان بنیاتنرا، کێشەکان کەمتربوونەوە ئەو کەیسانەی کە نەتوانرا لەگەڵ ئێمە چارەسەربکرێن، ناردوومانن بۆ دادگا و لەوێ بەدواداچوونیان بۆ کردووە، لە هەمان کاتدا سەرنجمان لەسەر هاوسەرگیری پێشوەختە داوە، وەک ماڵی ژنان ڕاهێنانمان هەیە، کۆبوونەوەکانمان ئەنجام دەدەین و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکان دەکەین تا لە دادگا یەکلایی بکرێنەوە، یارمەتی ژنان دەدەین بۆ ئەوەی چیتر توندوتیژی قبوڵ نەکەن.

 

 

"ڕیکخستنی کاری کۆمەڵگە بناغەی کۆمەڵگایە"

 

لۆرین محەمەد، ئەندامی کۆمیتەی کۆمەڵگەی تیربەسپی، کار و چالاکییەکانی کۆمەڵگای لە تیربەسپی ڕوونکردەوە و دەشڵێت: هەموومان هاوکاری یەکتری دەکەین لە کار و چالاکییەکانی کۆمەڵگە و لە هەموو شوێنێک سیمینار بە خەڵک دەدەین، هەروەها لیژنەی پەیوەندیدارمان هەیە بەگشتی کاری کۆمەڵایەتی جیاواز ئەنجام دەدەن، دەچینە گوند و شارۆچکەکان و لەسەر بنەمای بابەتە گەرمەکان کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین، زۆر شەڕی تایبەت لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دژی گەل بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئێمە سیمیناری هۆشیاریش دەدەین، لەڕاستیدا پێویستە خەڵک بەهای وڵاتەکەی بزانێت، هەموومان هاوکاری یەکتر دەکەین و پێکەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانمان دەدەین.