خێزانەکانی چەتەکانی داعش دەگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق

بڕیارە سبەینێ لە کامپی هۆلەوە ١٧٠ خێزانی چەتەکانی داعش بگەڕێندرێنەوە بۆ خاکی عێراق.

ناوەندی هەواڵ

 

سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ١٧٠ خێزانی چەتەکانی داعش لە کامپی هۆلەوە بۆ عێراق میدیکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەیان بەوەدا، لە چوارچێوەی کار و هەماهەنگی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق، وا بڕیارە سبەینێ ١٧٠ خێزانی چەتەکانی داعش بگەڕێندرێنەوە بۆ خاکی عێراق.

 

باسی لەوەشکرد، ژمارەی ئەندامانی ئەو خێزانانەی کە دەبێت بگەڕێندرێنەوە ٥٦٠ کەس دەبێت.

 

بەپێی دوایین ئامار، کامپەکە ٤٢ هەزار و ٧٨١ کەسی تێدایە، کە ١٩ هەزار و ٥٣٠ کەسیان عێراقی و ١٦ هەزار و ٧٧٩ کەسیان سورییە، هاوکات ژمارەی بیانییەکان شەش هەزار و ٤٦١ کەسە و  ١١ کەسیشیان ناسنامەیان نادیارە.