فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئامێدی بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، چیاکانی سەر بە شارەدێی دێرەلوک لە سنووری ئامێدی سەر بە پاریزگای دهۆک بۆردوومان دەکەن.

 

ناوەندی هەواڵ- سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان و داوای وەستاندنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان، هێرشەکانی چڕ کردووەتەوەو ماوەی سێ ڕۆژە ناوچە جیاوازەکان بە بەردەوامی بۆردومان دەکات.

بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، بەیانی ئەمڕۆ ٦ی تشرینی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، چیاکانی سەر بە شارەدێی دێرەلوک لە سنووری ئامێدی سەر بە پاریزگای دهۆکیان بۆردوومان کرد.

هیچ زانیارییەکی درووست لە سەر زەرەر و زیانەکانی ئەو بۆردوومانە نەزاندراوە.