لە هەولێر ژنێکی گەنج لە شوقەیەک هەڵدرایە خوارەوە

ژنێکی گەنج لە شوقەیەکی شاری هەولێر هەڵدرایە خوارەوەو بە سەختی بریندارە، لەسەر ڕووداوەکەش دوو کەس دەستگیرکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

کوشتنی ژنان بەدەستی عەقڵیەتی پیاوسالاری بەردەوامی هەیە و بە نزیکبوونەوە لە ٢٥ی تشرینی دووەم کە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە دژی ژنان، ڕووداوەکان نەوەستاون و هەلدرانە خوارەوەی ژنان لە شوێنە بەرزەکان شێوازێکی نوێی کوشتنە کە بەم ڕێگایە پیاوان خۆیان لە سزا دەپارێزن.

 

ڕۆژی ١٧ی تشرینی دووەم، ژنێکی گەنج لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووی ٥ نهۆمی لە شاری هەولێر هەڵدرایە خوارەوە و بە پێی لێدوانی پۆلیسی هەولێر، بە سەختی بریندارە.

 

رووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوەو سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤێدیۆی ژنە گەنجەکە کەلەسەر زەوی کەوتووە، پۆلیس هیچ لیدوانێکی دیکەیان لەبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. 

 

بەپێی زانیارییەکان دوو کەسی دیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.