"دوای ٣٤ ساڵ یادی شه‌هیدانمان له‌وپه‌ڕی نائومێدیدا ده‌كه‌ینه‌وه"
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەجیا لە حکومەت یادی ١٦ی ئاداریان کردەوە و ئاماژەیان بەوەدا پێویستە حکومەت بە شێوەیەکی جدی بێتە سەرخەت.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/03/20220316-03705-00-00-09-04-still047-jpg5b2194-image.jpg)
هەڵەبجە
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بە دروشمی "دوای ٣٤ ساڵ یادی شه‌هیدانمان له‌وپه‌ڕی نائومێدیدا ده‌كه‌ینه‌وه" و بەئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی چه‌كی كیمیای و به‌شێك له لایه‌ن و پارتە سیاسییەکان، مه‌راسیمی ٣٤ەمین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجەیان کردەوە.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکڕەوان دەستیپێکرد، دواتر لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە وتاری سەرەتای مەراسیمەکە درا و داوای له حكومه‌ت كرد چیتر قسه كاریان تێناكات، پێویسته حكومه‌ت به‌جدی بێته سه‌رخه‌ت بۆ خزمه‌تکردن بە خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه.
"٩ منداڵم شەهیدە"
ئامینه مەحمود، ژنێكی به‌شداربووی یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجەیە، وەک خۆی باسی دەکات خاوەنی ٩ شەهیدە، "نۆ منداڵم له‌ده‌ستداوە، خۆم له عه‌مه‌لیات بووم له سلێمانی خه‌ڵك ته‌رمه‌كانیان بۆ كردووم به ژێر خاكه‌وه"، وتیشی كه حكومه‌ت تا ئێستا هیچی بۆ نه‌كردوون و خزمەتی بە شارەکە نەکردووە.
چنور محەمەد، ژنێکی گەنجی بەشداربووی مەراسیمەکەیە، ئاماژەی بەوەدا پێویسته حكومه‌ت یارمه‌تی گه‌نجان بدات، تاوه‌كو بتوانن دەستبەکار ببن، چونکە لە هەڵەبجەدا هیچ شوێنێک نییە بۆ گەنجان.
مەراسیمی یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەردەوامە و هەر ئەمڕۆ تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان دادەنرێت، جێی ئاماژەیە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێم لە مەزاری شەهیدانی كیمیارانی هەڵەبجە یادی ٣٤ ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەیان كردەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە لەناو بازاڕی شارەکەیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەهۆی خزمەت نەکردن و پشتگوێخستنى هەڵەبجە لەلایەن حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستانەوە.
ت.پ