نۆ کەسی مەدەنی لە باکووری شاری فاشر گیانیان لەدەستداوە

تێکهەڵچوونە بەردەوام و چڕەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە شاری فاشر، ناوەندی ویلایەتی دارفور، بووە هۆی گیان لەدەستدانی نۆ هاوڵاتی مەدەنی لەکاتێکدا هەوڵیاندا لەگەڵ خێزانەکانیان هەڵبێن بۆ ناوچە ئارامەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرەڕای ئەوەی هۆشداری دراوە کە شاری فاشر ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی بووەتەوە، بەڵام لە ١٠ی ئایارەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە و لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژراون و هەزاران کەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.

 

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند، هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە باکووری شاری فاشر، ناوەندی ویلایەتی دارفۆری باکوور لە ڕۆژئاوای سودان، نۆ هاووڵاتیی مەدەنییان کوشتووە، لەکاتێکدا لەگەڵ خێزانەکانیان لە شەڕ و پێکدادانەکانی بەردەوام لەگەڵ خێزانەکانیان هەڵدێن.

 

شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە شاری فاشری پایتەختی ناوچەی دارفور بەردەوامە، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار بانگەوازی نێودەوڵەتی بۆ هەردوو لایەن دەکرێت کە شەڕ ڕابگرن، فاشر بە پایتەختی ویلایەتی دارفور دادەنرێت یەکێکە لە نێوان پایتەختەکانی ویلایەتەکانی دیکەی ناوچەکە کە تا ئێستا نەکەوتووەتە دەستی هێزەکانی پشتیوانی خێرا.

 

پێشتر، لیندا گرینفیڵد، نوێنەری ئەمریکی، هۆشداریدا لەوەی شاری فاشر لە لێواری کۆمەڵکوژییەکی بەرفراواندایە، جەختی لەسەر پێویستی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ کۆتاییهێنان بەو گەمارۆیە کردەوە کە بەسەر شاری فاشردا سەپێندراوە.

 

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسینگەی کاروباری مرۆیی OCHA، شایانی باسە، شەڕی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ دەستیپێکردووە و لە ئەنجامدا نزیکەی ١٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨.٨ ملیۆن کەسیش لە ماڵەکانیان هەڵاتوون.