ژنێک لە یەمەن یەکەم پلاتفۆرمی پۆدکاستی دامەزراند

ژنێکی گەنجی یەمەنی بە ناوی کامیلیا کامیل دەنگی گەلەکەی لە ڕێگەی شێوازی ڕاگەیاندنمۆدێرنەوە دەگەیەنێتو بەو ئامانجەش دەستی کرد بە دروستکردنی پۆدکاستێک.

فاتیمە ڕەشاد

 

 یەمەن- پێشکەشکار کامیلیا کامیل ژنێکی یەمەنی گەنجە، کە لە هەموو کارەکانیدا پاڵنەرەکەی بۆ سەرکەوتن نیشان دەدات، لە بواری ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن خۆی پەرەی پێداوە، هەروەها پێشکەوتنی گەورەی لە بواری ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و نووسیندا بەدەستهێناوە، کامیلیا پلاتفۆرمی پۆدکاستی دروستکردووە و بەکاری دەهێنێت بۆ گەیاندنی ئازار و خەباتی گەلەکەی.

 

لە سەردەمی ئەو شەڕەدا کە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە یەمەن دەستی پێکرد، بەهۆی نەبوونی ئینتەرنێت و کارەبا و تەنانەتئامێرەکانی پەیوەندیشەوە هەموو ڕێگاکان پچڕان و ژیان سەخت بوو، سەرەڕای هەلومەرجی سەخت، کامیلیا کامیل بڕیاریدا ڕادیۆ وەک ئامرازێک بۆ گەیاندنی ئازارەکانی خەڵکی شارەکەی خۆی لە ئادەنە هەڵبژێرێت.

 

"ڕاگەیاندنڕۆڵێکی سەرەکی لە کۆمەڵگەدا دەگێڕێت"

کامیلیا کامیل جەختی لە ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە خزمەتکردنی کێشەکانی  کۆمەڵگە و ژنان کردەوە و وتی: ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە خزمەتکردنی کێشەکانی  کۆمەڵگەدا،لە ڕێگەی کارە ڕادیۆییەکانمەوە بەشدارییەکی گەورەم کردووە لە گەیاندنی دەنگی خەڵک و ئازار و مەینەتیەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا، میدیا بە ڕاستی بەدەست زانیاری ناڕاست و شێواندنی بەرفراوانی ڕاستییەکانەوە دەناڵێنێت، لە ئەنجامی خەبات و ماندووبوونم توانیم پۆدکاستێک دروست بکەم کە تێیدا دەنگی ژنانی  کۆمەڵگەکەم دەرببڕم، پۆدکاستەکە سەبارەت بە کەسایەتییە بەناوبانگەکان پێشکەش بە یەکێتی ئەوروپا کرا، دوای تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، پێم وابوو پێویستە ئەم پڕۆژەیە پەرەی پێبدرێت و ببێتە پلاتفۆرم، چونکە هیچ پلاتفۆرمێک لە ئادەنە بەردەست نییە.

 

دەسەڵات میدیاکان ئاڕاستە دەکات

 کامیلیا کامیل سەرنجی بۆ پەرەسەندنی ڕادیۆکانی عەدەن ڕاکێشا و خۆشحاڵی خۆی بە ئەدای ڕادیۆکانی عەدەن بەم شێوەیە دەربڕی: زۆر دڵخۆشم کە گۆڕانکاری لە ڕادیۆ ناوخۆییەکان ڕوودەدات و فۆرماتی نوێ دادەمەزرێنرێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە هێشتا خەڵک گوێ لە بەرنامە ڕادیۆییەکان دەگرن، لە داهاتوودا دەمەوێت پڕۆژەی "پۆدکاستنی عەدەن" ببێتە مەکۆیەکی  ڕاگەیاندنی کولتووری، هەروەها ببێتە یەکێک لەو مەکۆ دیارانەی کە تێیدا باس لە ژن و منداڵ و کولتوور و میراتی گەلان دەکرێت.

 

ڕۆڵی ژنان لە ڕاگەیاندندا بەهێز دەکەن

کامیلیا کامیل ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای ئاستەنگەکان، هێشتا هەوڵەکان بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ پرسی ژنان لە ڕێگەی بەرنامەی میدیاییەوە دەدرێن و سەبارەت بەم هەوڵانەش وتی: سەرەڕای کاریگەری دەسەڵات لەسەر ڕاگەیاندن، ژنانی ڕۆژنامەنووس هەوڵدەدەن لە ڕێگەی خۆیانەوە سەرنج بۆ ئەو بەرنامانە ڕابکێشن کە باس لە کێشەکانی ژنان و ئازارەکانیان دەکەن، بەڵام پێویستە ڕۆڵی ژنان لە میدیاکان بەهێزتر بکەین بۆ ئەوەی بتوانن کێشە و دۆسیەکانی ژنان زیاتر بەڵگەدار بکەن.