هاوپەیمانی ئازادیی نێرگس محەمەدی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
لە نامەیەکی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، زیاتر لە ٤٠ ڕێکخراو و دامەزراوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئازادکردنی نێرگس محەمەدی لە زیندانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران داوایان کردووە دەستوەردان بکەن.
ناوەندی هەواڵ
٤٤ ڕێکخراو و دامەزراوەی نێودەوڵەتی بەرگری لە مافی مرۆڤ و کۆمەڵە قەڵەمییەکان، لە نامەیەکدا ئاماژەیان بە تێکچوونی باری جەستەیی نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵ کردووە کە لە زیندانی ئێڤین زیندانی کراوە، هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی بەپەلەی چاودێری پزیشکی کردۆتەوە، لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دەستوەردانیان کرد سەبارەت بە ئازادکردنی لە زیندانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران.
ئەم داوایە لە سەروبەندی کۆبوونەوەی خولیی ئەم ئەنجومەنە لە جنێڤ بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا کرا.هەروەها واژۆکارەکان ڕایانگەیاندووە: ئێمە، ڕێکخراوە واژۆکارەکان کە بەرگری لە ئازادی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤ دەکەین، ئەم نامەیە لە وەڵامی ئەو هەواڵە بڵاوکراوەدا دەنووسین کە نێرگس محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئێران، پێویستی بە چاودێری پزیشکی بەپەلە هەیە.
سەبارەت به پێداچوونەوه به دۆخی مافی مرۆڤی ئێران که له دوو مانگی داهاتوودا له جنێڤ به ڕێوه ده چێت، داوا له ئێوە دەکەین کە لە دەسەڵاتدارانی ئێران بکەن لە سەر بنەماکابت مرۆیی مۆڵەتی پزیشکی بدەن بە نێرگس محەمەدی.
هەروەها بە ئاماژەدان بە گرنگینەدانی بەرپرسانی زیندان بەرامبەر بە ڕەوشی تەندروستی زیندانییەکان و بێبەشکردنیان لە چارەسەری پزیشکی، وەک "شێوازی سیستماتیک" و "بێ بایەخدانی ئاشکرا'' ناوبرد و بە تیشک خستنە سەر نامەی زیندانیانی ژن لە زیندانی ئێڤین، نووسیویانە: ئێمە لەگەڵ داواکاریی دوایی ٢٢ زیندانی ژن لە زیندانی ئێڤین هاودەنگین. ئێمە هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ڕژێم و دەسەڵاتی دادوەری ئێران بەرپرسیارن لە دروستکردنی هەلومەرجێک کە ژیانی زیندانیان دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە هاوکار بن لە ئەنجامدانی گۆڕانکارییە پێویستەکان.
واژۆکارانی ئەم نامەیە وێڕای وروژاندنی "داواکارییەکی بەپەلە بۆ ئازادکردنی تەواو و بێ مەرج"ی نێرگس محەمەدی و هەروەها "مۆڵەتی خێرای پزیشکی بە هۆکاری مرۆیی، داوایان لە دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئیسلامی کردووە کە وەستاندنی تاوانبارکردنی مرۆڤایەتی بوەستێنن، واز لە بانگکردنی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووس و نووسەران تەندروستییان لە دۆخێکی سەختدایە بهێنن.
واژۆکارانی نامەی ئاماژەپێکراو، جەختیان لەوە کردەوە کە ڕژێمی ئێران "بەبێ دواکەوتن" ئەو ڕاسپاردەیەی کە لە خولی پێشووی پێداچوونەوەی خولیی گشتگیردا، پێنج ساڵ لەمەوبەر خراوەتەڕوو، جێبەجێ بکات کە "هەموو کەسانی دەستبەسەرکراو چاودێری تەندروستی گونجاو و چارەسەری گونجاویان بۆ دەکرێت، ڕێوشوێنی وەک سکرینکردن بۆ حاڵەتە پزیشکییەکان، بێ بەرامبەر و بەبێ جیاوازی" بۆ جێبەجێکردنی قبوڵ بکات.
نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ، براوەی خەڵاتی نۆبڵ ئاشتی، زیاتر لە ١٠ ساڵی تەمەنی لە زینداندا بەسەر بردووە. دەستبەسەرکردنی ئێستای لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ دەستی پێکردووە و بە تۆمەتی وەک "چالاکی پروپاگەندە دژی نیزام" و "هاوبەشی دژی ئاسایشی وڵات" بە گشتی ١٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.