تورکیا، دۆسیەی سیاسەتمەدارەکان بۆ تەواوکردنی بەرگری دواخرا

دانیشتنی دۆسیەی ٣٨ کەس لە نێویاندا چیدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی دەبەپە، دواخرا بۆ تەواوکردنی بەرگریکردنیان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دانیشتنی ٢٥ی دۆسیەی چیگدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپە، لەگەڵ ٣٨ ئەندامی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان-هەدەکە، پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لەخۆدەگرێت، کە بە تاوانی "ئەندامێتی لە ڕێکخراودا، دادگایی دەکرێن، بەردەوامە.

 

دانیشتنی دۆسیەکە لە دادگای ٢٨ەمی دادوەری تاوانە قورسەکانی ئەستەنبوڵ لە چاغلایان بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا هەندێک کەس کە دادگایی دەکرێن و پارێزەران ئامادەبوون، داواکاری گشتی لێدوانەکەی دووبارە کردەوە کە تیایدا دەیەوێت ٣٥ کەس بە تاوانی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" سزا بدرێن و ٣ کەسیش بێتاوان دەربکرێن.

 

تاوانی "پادی ژن"

شولێ ڕەجەبۆغڵو، پارێزەری فیلیز یڵماز، کە بەبێ ئازادکردن دادگایی دەکرێت، لە دانیشتنەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند ، موکلەکەی بەهۆی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانەوە بۆ ماوەی ٥ مانگ زیندانی کراوە و ئاماژەی بەوەدا کە ٣٨ کەس لەسەر چالاکیی سیاسی و سەندیکاکان دادگایی دەکرێن. وتیشی: چالاکییەکانی هەدەپە و هەدەکە و ڕێکخراوەکانی ژنان نایاسایی کراون، وتارەکانی موکلەکەم وەک بەڵگە دانراوە، یەکێک لەو باسانە سەبارەت بە بەخشینی هاوکارییە. موکلەکەم بەدوای هاوڕێیەکی خۆیدا دەگەڕا کە کاری سیاسی دەکات، داوای خواردن و پادی ژنانی کردووە، ئەم قسانە وەک چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە هەڵسەنگێندراوە، دیسان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کە داوای یارمەتی یاسایی دەکرد، وەک چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە هەڵسەنگێندراوە.

 

فیلیز یڵماز، کە دادگایی دەکرێت، ئاماژەی بەوەدا، هەموو چالاکییەکانی لە ژێر چەتری هەدەپە بە شێوەیەکی یاسایی بەڕێوە بردووە.

 

'ژیانی ڕزگار کرد'

دیرەن جەواهیر، پارێزەری ئاتیلا شاهین، ئاماژەی بەوەدا کە هەدەکە ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە و موەکلەکەی کەسێکە کە ژیان دەپارێزێت،  هەروەها ئاتیلا شاهین بەشداری لە بەرگریکردن لە پارێزەرەکەیدا کردووە.

 

حوسێن بۆگاتەکین، پارێزەری ئیسمایل ئەدالمش، ئاماژەی بەوەدا، بەشداریکردن لە چالاکییەکانی حزب و کۆمەڵە و سەندیکاکان یاساییە و وتی: ئەمە دادگاییکردنێکی نادادپەروەرانەیە، چونکە موەکلەکەم تۆمەتبارە بە ڕێکخستنی تاوان بە قسەکردن بە ٣ تەلەفۆن، ئەم شێوازە شێوازی کۆمەڵەی فەتحوڵاییە، تەنها لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ناتوانرێت تۆمەتبارکردن ئامادە بکرێت. لە توێژینەوە ئەنجامدراوەکاندا دەبینین کە هیچ بەڵگەیەک نەدۆزراوەتەوە. تەنها هەندێک پەیامی پەیوەست بە هەدەپە هەیە، هەروەها هەدەپە پارتێکی سیاسی و یاساییە.

 

ئیسماعیل ئەدالمشیش ڕایگەیاند، کە گفتوگۆکەی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە تاوان نییە. ئەوانەی دادگایی دەکرێن و پارێزەرەکانیان داوای بێتاوانییان کردووە.

 

 دادگا بە مەبەستی تەواوکردنی بەرگرییەکان دانیشتنەکەی بۆ ٢٨ی ئەم مانگە دواخست.