لە پێشانگای پەرتوکدا بەرهەمەکانی زمانی ئەرمەنی سەرنج ڕادەکێشن

 ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنستان بە ٥٠٠ پەرتوک لە هەشتەمین پێشانگای پەرتوکی شەهید هەرەکۆل کە ماوەی ٧ ڕۆژی خایاند بەشداری کرد.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- هەشتەمین پێشانگای پەرتوکی شەهید هەرەکۆلی ڕۆژئاوای کوردستان لە ١٥ی تشرینی یەکەم لە شاری قامیشلۆی سەر بە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد و لە ٢٢ی مانگ کۆتایی هات، بە سەرپەرشتی ئەنجومەنی کولتووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بە بەشداری ٥٤ بڵاوکەرەوە، بە گشتی ١٤٣ هەزار پەرتوک لە هەموو گۆشەکانی کوردستان و سووریا و لە وڵاتانی جیاوازەوە لە پێشانگاکەدا پێشکەش کران.

 

 کۆهار خاچادوریان، جێگری بارۆی ڕاوێژکاری ئەرمەنستان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە یەکەم ڕۆژی پێشانگاکەوە تا کۆتا ڕۆژ ئامادە بوو؛ بۆچوونی خۆی لەسەر پێشانگاکە دەربڕی و وتی: بە ٥٠٠ پەرتوک بەشداریمان کرد کە نزیکەی ٤٠٠ پەرتوکیان بە زمانی ئەرمەنی بوون، لە پێشانگاکەدا پەرتوکی تایبەت بە وێژەو هۆنەرو ڕۆڵی ژنان لە مێژووی ئەرمەنیادا هەبوون، هەروەها پەرتوکی تایبەت بە جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە ساڵی ١٩١٥ دژی گەلی ئەرمەنستان هەبوو، جگە لەو پەرتوکانەی باس لە مێژوو و کولتووری ئەرمەنییەکان دەکەن، پەرتوکی جۆراوجۆریش بە زمانی عەرەبی هەبوون.

 

"ڕووییەکی شارستانییە بۆ هەرێم"

کۆهار خاچادوریان ئاماژەی بەوەشکرد، پێشانگاکە ڕووییەکی شارستانییه بۆ باکوور و ڕۆژهه ڵاتی سووریا و وتی: پێشانگای پەرتوک زۆرێک له چاپخانه ، سەندیکا، ڕۆژنامه ، ڕێکخراو و ئەنجومەنی هەموو پێکهاتەکان لەخۆدەگرێت.

 

 بۆچی ڕێژەی بەشداریکردن لەمساڵدا کەمترە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، کۆهار خاچادوریان باسی لەوەشکرد، ڕێژەی بەشداریکردنی پێشانگاکە لەمساڵدا نزمە و هۆکارە سەرەکییەکانیشی بەم شێوەیە خستووەتەڕوو: بە بۆچوونی من گەورەترین هۆکاری ئەو دۆخە ئابوورییە سەختەیە کە خەڵکی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕن و هەروەها نرخی پەرتوکیش بەرزبووەتەوە، لە لایەکی ترەوە نەوەی نوێ بەرەو جیهانگیری و تەکنۆلۆژیا دەڕوات، لە ڕێگەی ئەم پێشانگایەوە هەوڵ دەدەین بیرۆکەی خوێندنەوە پێکەوە لە نێوان نەوە نوێیەکاندا بڵاو بکەینەوە بۆ پێشخستنی بیرکردنەوە و گەشەکردنیان بە تایبەت لە بواری پەیوەندیکردندا.

 

"بەڵگەنامەکردنی مێژووی ئەرمەنی بۆ نەوەی نوێ"

کۆهار خاچادوریان ڕایگەیاند،  ساڵانە هەوڵدەدەن بەشداری بکەن بۆ ئەوەی کولتوورەکەیان بە کۆمەڵگە ناوخۆییەکان و نەوە نوێیەکانی ئەرمەنەکان بگەیەنن و لە کۆتاییدا وتی: ئەم پەرتوکە مێژوو و کولتوور و شارستانیەتی ئەرمەنییەکان بەڵگەدار دەکەن کە زۆرێک لە دەوڵەتەکان هەوڵیانداوە لەناوی ببەن، ئامانجی سەرەکیمان گەیاندنی ئەم پەرتوک و بەڵگەنامانە بۆ نەوە نوێیەکانی ئەرمەنییەکان، بۆ ئەوەی بتوانن بە تەواوی لە مێژووی گەلەکەیان و ئەوەی گەورەکانیان تێیدا ژیاون ئاگادار بکرێنەوە.