ژنانی سوەیدا داوای دادپەروەری و یەکسانی دەکەن

بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکان که له شاری سوەیدا به ڕێوەچوو، داوای باشترکردنی ژیانی ئابووری و سیاسی و جێبەجێکردنی بڕیارنامه ی ٢٢٥٤ی نەتەوەیەکگرتووەکانیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ١١ی تشرینی یەکەم، خەڵکی شاری سوەیدای سووریا بۆ جارێکی دیکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین و داوای دادپەروەری و یەکسانی، ڕوویان لە مەیدانی کەرەمە کرد.

 

ئیلهام حەمەد، مامۆستای خانەنشینکراو ڕایگەیاند، دۆخی پەروەردە لە سووریا تێکچووە، تەنانەت لە زۆربەی شارەکانیشدا بەردەست نییە، بەهۆی کۆچی مامۆستایانەوە، چونکە مووچەکانیان کەمە، هەروەها دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانیش دابەزینیان بەخۆوە بینیوە و نەخۆشخانەکان ئێستا بێ کارمەندی پزیشکی و تەنانەت بێ دەرمانن، وتیشی: ئێمە لە گۆڕەپانەکەدا کۆدەبینەوە بۆ دەربڕینی ڕەتکردنەوەی گەندەڵی، هیوادارم دۆخەکە بۆ باشتر بگۆڕێت بۆ خاتری لە منداڵەکانمان، ژنان بەهێزترین توخمن لەم بزووتنەوەیەدا، چونکە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر دۆخی وڵات هەیە.

 

مای جەرمانی، یەکێک لە بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکە داوای باشترکردنی ژیانی ئابووری و سیاسی کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئێران و چەکەکانی لە سووریا شەڕیان بۆ سووریا هێناوە، ئەمە دادپەروەرانە نییە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لەسەر خاکی ئێمە شەڕ بکەن، خەڵک تاوانی چییە کاتێک بەرپرسیارێتی شەڕێکی ناکارامە لە ئەستۆ دەگرێت؟ هیوادارین دۆخەکە باشتر بێت، بەڵام ئەوە چۆن دەبێت لەگەڵ بوونی ئەم دەسەڵاتە؟ دەبێت سیاسەت بگۆڕێت بۆ گۆڕینی دۆخی ئابووری.

 

"ژنان هیوا بۆ ژیانێکی ئازاد و سەقامگیر دەخوازن"

جەنا سیاغە وتی: ئێمە لەم ناڕەزایەتیانەدا چووینە مەیدان بۆ مافە ڕەواکانمان کە لە لایەن دەوڵەتەکەمانەوە لێمان سەندرایەوە، ئێمە چووینە مەیدان بۆ ئەوەی دادپەروەری لە کۆمەڵگەدا بەدەست بهێنین و ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە بڕووخێنین کە خەڵکی ئیستغلال کرد، ژنان توانیویانە لە ڕێگەی دەرچوونە بەردەوامەکانیانەوە بەم شێوەیە دەنگی خۆیان بگەیەننە هەموو جیهان، هیوا بۆ ژیانێکی ئازاد و سەقامگیر دەخوازن.