"رێگە نادەین پلان و پیلانگێڕییەکانی دوژمن ڕووبدات"

ئەمشێ کۆرکۆکی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شەنگال ڕایگەیاند، ڕێگا نادەن پلان و پیلانگێڕی دژی گەل ڕووبدات و داوای لە هەموو گەلی ئازادیخواز کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوەستنەوە.

ڕۆناهی زەردەشت

 

شەنگال- ٢٦ ساڵ بەسەر پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەپەڕێت، ئەو پلانەی کە بە ڕۆیشتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شام دەستیپێکرد، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەگەڵ گرتنی بەردەوام بوو، بەڵام ئەو پیلانگێڕییەی کە ٢٦ ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا، لەگەڵ گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تا ئێستاش بەردەوامە و زیاتر لە چوار ساڵە هیچ زانیارییەک دەربارەی نییە، لە هەمان کاتدا، ٩ی تشرینی یەکەم ڕۆژی داگیرکردنی گرێ سپی و سەرێکانییە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی شەنگالە.

 

سەبارەت بە پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم، ئەمشێ کۆرکۆرکی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شەنگال، قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"لەناو چوار دیواردا بە بیرکردنەوەکانی خۆی ئازاد دەکات"

ئەمشێ کۆرکۆرکی ڕایگەیاند، ٢٦ ساڵ لەمەوبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەنجامی پلانێکی نێودەوڵەتی شامی بەجێهێشت و چووە وڵاتانی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و وتی: بەداخەوە دوژمن سەرەتا بە پلان هات سەرۆک ئاپۆیان دەستگیر کرد، لە بیری ڕێبەر ئاپۆ دەترسان، ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالییە و زیاتر لە چوار ساڵە هیچ زانیارییەکی لێ وەرنەگیراوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش دوژمن هێشتا لە بیری ڕێبەر ئاپۆ دەترسێت، چونکە بیری ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ئازادی بۆ گەلی ستەملێکراو نیشان دەدات، تەنانەت ئەگەر لەناو چوار دیواریشدا بێت.

 

" بە بیرۆکەکانی خەبات دەکات"

ئەمشێ کۆرکۆرکی ڕایگەیاند، پلانەکانی دوژمن و ن ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم جێبەجێ نابن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دوای فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ گەلی ئێزدی بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ چۆن گەشەی کرد، ئێستا هەموو جیهان لەسەر بیری ڕێبەر ئاپۆ خۆی پەروەردە دەکات، وەک ئەوەی لە کۆمەڵگەی ئێزدی و هەر چوار پارچەی کوردستاندا بێت، وەک پێکهاتەی ئێزدی هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەیکەین، پێویستە هەمووان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بوەستن، تا بۆچوونی ڕێبەر ئاپۆ لە پێکهاتەی ئێزدی و پێکهاتە ستەملێکراوەکاندا هەبێت، ئەو خەباتە بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت.

 

"بە بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەرپێ بن"

ئەمشێ کۆرکۆرکی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بیری زێڕینە بۆ گەلانی ستەملێکراو و وتی: بانگەوازێکمان هەیە بۆ هەموو نەتەوەیەکی ستەملێکراو، ئەم بیرۆکەیە بیرۆکەیەکی زێڕینە، با ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەین و بوەستین بۆ ئەوەی دوژمن نەتوانێت ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم جێبەجێ بکات، لە لایەکی ترەوە هەموو ئەو پێکهاتانەی کە لە ژێر سێبەری جینۆسایددان، وەک پێکهاتەی ئێزدی کە ٧٤ فەرمانیان بەسەردا هاتووە، پێویستە بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە بکەن، ئێستا پێکهاتەی ئێزدی که خۆی لەسەر بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە کردووە، دۆستی خۆی و دوژمنەکەی دەناسێت و هەڕگیز ڕێگه نادات فەرمانێکی دیکەی لەسەر جێبەجێ بکرێت، دیسان بانگەوازی من بۆ گەلانی ستەملێکراو ئەوەیە کە لەگەڵ بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا بوەستن و خەبات بۆ ئازادی جەستەیی بکەن.