ژنانی ڕۆژنامەنووس درێژە بە ڕێبازی گوربەتلی ئەرسۆز دەدەن
ڕۆژنامەنووس کیبریە ئەڤرەن بەم وشانە باسی گوربەتلی ئەرسۆز کرد؛ "ئێمە فرمێسکمان نەڕشت بۆ ئەو مەینەتیانەی کە بەهۆی خەباتەوە هاتبووە ئاراوە، بەڵکو بوونە بناغەی تێکۆشان"، ڕوونیشی کردەوە کە بە زیادکردنی خەباتی ژنان، وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانیان دایەوە و نووسیویانە.
ساریا دەنیز
ناوەندی هەواڵ- ناوی گوربەتلی ئەرسۆز لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی ژنانی کورددا بە پیتی زێڕین نووسراوە، گوربەتلی ئەرسۆز یەکەم بەڕێوەبەری گشتییە لە تورکیا؛ لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لەو "شاخانەی کە دڵی ئێوەی لەسەر نەخشاند" کۆچی دوایی کردووە، دوای گیان بەختکردنیشی، ٧ی تشرینی یەکەم بوو بە ڕۆژی ژنە ڕۆژنامەنووسانی کورد.
گوربەتلی ئەرسۆز تا ئێستاش بە ژیان و خەبات و نووسینەکانی ڕێگا بە ڕۆژنامەنووسان نیشان دەدات و هێزیان پێدەبەخشێت. لە ساڵانی نەوەدەکاندا کە گوندەکان لە کوردستان دەسووتێنران، حاڵەتی کوشتن و کۆچکردن و ئەشکەنجەدان و بێسەروشوێنکردنی خەڵکی لەژێر چاودێریدا هەبوون، گوربەتلی ئەرسۆز بە قەڵەمەکەی ڕاستییەکانی نووسیەوە.
تا کۆتایی تێکۆشانی دەکرد
ڕۆژنامەنووس کیبریە ئەڤرەن، سەبارەت بە گوربەتلی ئەرسۆز، ئاماژەی بەوەدا، گوربەتلی ئەرسۆز بەردی بناغەی مێژووی چاپەمەنی کوردییە و وتی: ڕۆژنامەگەریی گوربەتلی ئەرسۆز بە ڕەنگی بوێرییە. بەو ئیرادەیەوە ڕاستییەکانی نووسی، خەباتی بۆ ئازارەکانی کۆمەڵگە و ئەو شتانەی کە دەژی، ئەو شتانەی کە گەلی کورد و ژنی کورد ژیاوە کرد، بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە جیهان، لە ڕاستیدا میراتی ڕۆژنامەگەری چەندین سەدە کۆنە، گوربەتلی ئەرسۆز ئازایانە پێنووسی ژنەکانی پێش خۆی برد و ڕاستییەکەی نووسی.
لە سەردەمی ئاگردا بوێرانە ڕاستییەکانی نووسی
کیبریە ئەڤرەن ئاماژەی بەوەدا کە گرنگە ئاوڕێک لە ساڵانی ڕۆژنامەگەریی گوربەتلی ئەرسۆز بدەینەوە و ئاماژە بەوە دەکات، "گوربەتلی ئەرسۆز یەکەم بەڕێوەبەری گشتی پەخشەکانە لە تورکیا. ئەمەش مانای ئەوەیە کە کراسێک لەبەر دەکەیت کە لە ئاگر دروست کراوە. ڕۆژنامەگەر گوربەتلی ئەرسۆز ئەوەندە ئازایە کە لە قسەکردن و نووسینی ڕاستییەکان ناترسێت".
ئەو ڕۆژنامەنووسەی هەستی بە ئازاری گەلەکەی کرد و ڕاپۆرتی کرد
کیبریە ئەڤرەن ڕایگەیاند کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە زۆر لە جوگرافیای تورکیا و کوردستاندا نەگۆڕاوە و بەو ئەنجامە گەیشتووە، " تایبەتمەندی و جیاوازی گوربەتلی بۆتە هەوێنی زۆر کەس بۆ ئەوەی ڕێبازەکەی بگرنە بەر. لە کاتێکدا کە چەکی کیمیاوی لە چێرنۆبیل و هالێپچ بەکارهێنرا، دەستی بە ڕۆژنامەنووسی کرد. لەو بارودۆخانەدا کە کەس نەیتوانی ڕاستییەکان بنووسێت؛ ژنە ڕۆژنامەنووسێک هەوڵیدا ئازارەکانی گەلەکەی و ژنانی خۆی ڕابگەیەنێت، یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەو ئەوەیە کە هەستی بە ئازارەکانی ژنانی کورد کردووە و زۆر خەباتی بۆ کردووە".
"ڕۆژنامەگەرییەکی بێ ترسی دروستکرد"
کیبریە ئەڤرەن ئاماژەی بەوەدا کە گوربەتلی ئەرسۆز نەریت و کولتوورێکی بوێرانەی بەشداری ژنانی بنیات ناوە و ئەم نەریتەش لەگەڵ ناگیهان ئاکارسەل و گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەردەوامە و ئاماژەی بەوەشدا کە ڕۆژنامەگەریی ژنانی کورد وەک نموونە لە ڕاگەیاندنی جیهانیدا پیشان دەدرێت، و بەم شێوەیە بەردەوام بوو : "هەم لە بواری شەڕ و هەم لە بواری سوتاندنی گوندەکان، بۆ نموونە لە هەرێمی فیدراڵی کوردستان، قەندیل، زاپ و ناوچەکانی دیکە، ئێمە باسی ڕۆژنامەگەری دەکەین کە ڕاپۆرتی کیمیاباران دەکات، سەرچاوەی ئەم ڕۆژنامەگەرییە لەلایەن گوربەتلی ئەرسۆزەوە دامەزرا. ناوی گوربەتلی هەمیشە لەسەر زمانە، جگە لەمەش ڕۆژنامەنووسێکی چاونەترسی دروستکردووە، ئەمەش گرنگترین شت بوو".
"ئەو بوێریەی لە گوربەتلییەوە وەرگیراوە"
کیبریە ئەڤرەن وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە؛ 'نەریتێکی چۆن بوو؟' دەڵێت:" لە دژی پیاوان، ڕەگەزپەرەستی، لە هەمان کاتدا، دژی زمانی ناسیۆنالیستی نێرینە، نەریتی زمانی میدیای ژنانی بنیاتنا، ئەم نەریتە نەریتێکی گرنگە. ئەمڕۆ لە تورکیا تەنانەت لە هەموو جیهانیشدا کاتێک سەیری ڕێکخراو و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، هەر لە بەڕێوەبردنی بڵاوکراوەکەوە تا دەگاتە سەرۆکی مەکتەبەکان، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەو بوارەدا کار دەکەن زۆرتر پیاون، و ئەو بابەتانەی دەینووسن و قەڵەمەکانیان هەموویان پیاون. گوربەتلی لەم خاڵەدا گرنگی میدیای ژنانی دامەزراند و بوو بە یەکێک لە بەردە بناغەییەکان. هەر بۆیە جیاوازی لەم شوێنەدا دروست کردووە". کیبریە ئەڤرەن یەکەم دەزگای ژنانی ژنها و ژن تیڤی وەک نموونە پیشاندا.
"دەوڵەت دەترسێت"
کبریە ئەڤرەن ئاگاداری کردەوە کە ئازایەتی و ئامادەیی بۆ نووسینەوەی ڕاستی لە بنەڕەتدا دەوڵەت دەترسێنێت و گوتی: "سەرەڕای ئەو هەموو سیاسەتە سەرکوتگەرانە، ژنانی کورد بە ئازایەتی خۆیان زیاتر نووسیویانە، دامودەزگای نوێ دەکەنەوە و بە خۆڕێکخستن لە کۆمەڵگەدا بەردەوام بوونیان هەیە، ئەمەش دەوڵەت و دەسەڵاتی پیاو دەترسێنێت. بەهۆی ئەمەوە ژنە ڕۆژنامەنووسانی کورد هەمیشە لە لایەن دەوڵەتەوە دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن و دەسبەسەر دەکرێن، گوربەتلی ئەرسۆز و ئەوانەی شوێنیان کەوتوون، نەریتێکی ڕۆژنامەگەری بوێر و ئیرادەیان دامەزراندووە".
کیبریە ئەڤرەن لە کاتی هەڵسەنگاندنی ڕۆژنامەگەریی ژنانیشدا باس لەوە دەکات کە بوونەتە ئومێدێک بۆ کۆمەڵگە و دەڵێت: "کێشەکانی گەلی کورد زۆرن، بۆ نووسین و ڕووماڵکردنی کێشەکانی گەلی کورد، زۆر کار دەکەن و ئەم کارێکی گرنگە. ئەو قسەی کە دەیانگوت؛ 'کوردان لە شاخی ئاگری نێژراون، ئەمڕۆ مێژوو دەنووسن'. مێژوو لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە دەنووسرێت، ئەمڕۆ مێژووی ئەو نەریتە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوەندێکی ئەوەندە شەڕ و تاریکییەکی زۆردا کە هەم سیاسی و هەم ئایدیۆلۆژی و ڕێکخراو و پارادایمە، هەوڵ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی نوێی نەتەوەیەکی دیموکراتیک دەدات. ئەمە شتێکی زۆر گرنگە. ڕەنگە ئەو شتەی کە هۆکاری بەردەوامی ئێمە ئەمەیە، خاوەن فەلسەفە بووینە. "ژن، ژیان ئازادی" بووەتە دروشمێکی نێودەوڵەتی، کە ڕۆڵی بەرچاوی ژنانی ڕاگەیاندکاری ژنی تێدایە، بە تایبەت لە ڕاگەیاندنی جیهاندا".
"ئازار هۆکاری خەباتە"
کیبریە ئەڤرەن ئاماژەی بەوەشکرد: "لەو ئازارانەی کە ژیانمان کرد، فرمێسکمان بۆ خۆمان دروست نەکرد، کردمانە هۆکاری خەبات و تێکۆشان، هەوڵمان دا بنووسین و وێنە بکێشین، ڕاستە تێچوونەکان زۆر بوون، زۆرێک لە هاوڕێ ڕۆژنامەوانەکانمان دەستگیرکران، زۆرێک لە هاوڕێ ژنە ڕۆژنامەنووسەکانمان کوژران، میراتی گەورەیان هەیە، ئەمەش بەهێزتر دەبێت، شتێکی سەرەکی کە دەوڵەت نەیبینیوە ئەوەیە، هەموو کۆمەڵکوژییەک، هەموو دەستگیرکردنێک، هەر دەستبەسەرکردنێک بەهێزترمان دەکات، ناترسێنێت".
''هەموو ڕۆژێک گەورەتر دەبێت''
کیبریە ئەڤرەن لە کۆتاییدا وتی: "ئێمە خۆمان بە ئازایەتی گوربەتلی ئەرسۆز داپۆشیوە. سەرداگرتنەکان من ناترسێنێت، بە پێچەوانەوە زیاتر تێکۆشین پێش دەخات. بۆ نموونە تا ئێستا شاهیدی هیچ هاوڕێیەکمان نەبووم کە واز لە ڕۆژنامەگەری بهێنن بەهۆی گرتن، دەستبەسەرکردن، کوشتن، ڕۆژنامەگەری ژنان خەریکی بنیاتنانی ڕێکخستنی خۆی و گەشەسەندنی ڕۆژانەیە، ڕۆژانە لە بواری گۆڤار، نووسین، ڤیژوئال، دیجیتاڵ میدیا، زیاتر دەنگی خۆیان بڵآو دەکەنەوە، زیاتر باس لەوە دەکەن کە ژنان چییان بەسەر هاتووە، ئەوەی کۆمەڵگەی کوردی ئەزموونی کردووە. نەک هەر ئازار و هیوا و هێزەکانیان دەگەیەنن، بەڵکو خاوەنداریان لێ دەکەن و دەیانکەنە ماڵی گشتی و ئاگاداریان دەکەنەوە، لەمەودواش ئەم کارە دەکەن".