هاندانی ئایینی ڕێگەیەکی کوتلە توندڕەوەکانە بۆ هەراسانکردنی ژنان لە ئیدلب

گروپە ئیسلامییەکانی ئیدلبی داگیرکراو بە ئاڵای سووری ئایینی لە مزگەوت و شەقام و مینبەرەکاندا دوژمنایەتی دژی ژنان بڵاودەکەنەوە، دەروونناس سەمەر سەلجە دەڵێت: بۆ ئەوەی کۆتایی بە چەمکی پیاو بهێنرێت، پێویستە بە هەموو شێوەیەک تێکۆشان ئەنجام بدرێت.

ئاسینات محەمەد

 

ئیدلب- لە ئیدلب کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی هەیئە تەحریر ئەلشام دایە، هەموو جۆرە توندوتیژییەک لە دژی ژنان و کچان بەڕێوە دەبرێت و ماف و ئازادی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا سنووردار دەکەن، لە هەمانکاتدا هەوڵدەدەن لە ڕێگەی هاندانی ئایینی لە مزگەوت و ڕێگاوبانەکاندا قسەی ڕقاوی دژی ژنان بڵاوبکەنەوە، لەم دواییانەدا پراکتیزە نەرێنییەکان لە دژی ژنان لە شارەکەدا زیادیان کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی تاوانەکانی دژ بە ژنان.

 

"قسەی ڕەگەزپەرەستی بەسەر پیاواندا دەسەپێنرێت"

ڕەندا عەوز تەمەن ٣٢ ساڵ، کە لە دەزگایەکی فریاگوزاری لە شاری ئیدلب کار دەکات، دەڵێت: لەو وتارەدا کە هاوژینەکەم لە مزگەوت گوێی لێدەگرت، ژنانی کرێکار بە "بێ ئەخلاقی، حەرام" وەسف کراون و بانگەوازی بۆ دژی ئەو دەرکەوتنی ئەو ژنانە کراوە، کاتێک من دەستم بە کار کرد، هاوژینەکەم بیرکردنەوەیەکی وای نەبوو، بە پێچەوانەوە هەمیشە هانی دەدام بۆ بەشداریکردن لە خەباتەکاندا. بەڵام بەهۆی بیرۆکەکانی دژە ژنانی تەحریر شامەوە گۆڕانکاری لە هاوژینەکەمدا دروستبووە، بەوەی یان واز لە کار بهێنم، یان جیاببمەوە، لە ئەنجامدا ناچار بووم واز لە کارەکەم بهێنم.

 

هەروەها وتیشی: ڕێگری لە ژنان دەکرێت کە لە ماڵەکانیان دەربچن، جلوبەرگەکانیان بە هۆکاری جیاجیا پشکنینیان بۆ دەکرێت، هەروەها بە مەبەستی نەهێشتنی ئەو ئازادییە کە بۆ ژنان ماوەتەوە، پەنا دەبەن بۆ بەهێزکردنی گوتاری ئایینی. سیاسەتێک جێبەجێ دەکرێت کە ژنان ڕووبەڕووی هەڵبژاردنی سەخت و قورس دەکاتەوە، ئەم گۆڕانکاریانە لە هاوژینەکەمدا ژیانی ئێمەی پێچەوانە کردەوە، ئێستا بچووکترین چالاکیش بووەتە کێشە. ئەرکەکانی ڕۆژانەی وەک چوونە بازاڕ یان دەرچوون لە ماڵەوە بە ئاگاداری هاوژینەکەم ئەنجام دەدرێن.

 

''ئێمە چالاکیی هۆشیارکردنەوە ئەنجام دەدەین''

سامیە جوندیی تەمەن ٢٨ ساڵ، کە لە یەکێک لە ناوەندەکانی بەهێزکردنی ژنان لە شاری ئیدلب کاردەکات، دەڵێت: بەهۆی بیروباوەڕی ئایینیمەوە ناچارم کارەکانم لە کەسوکار و گروپە کۆمەڵایەتییەکان بشارمەوە، لە وتاری مزگەوتەکاندا، ژنانی کرێکار وەک ''بێ ئەخلاقی'' سەیر دەکرێن، ئێمە چالاکییەکان بۆ هۆشیارکردنەوە و پاڵپشتیکردنی ژنان لە ناوچەکانی کامپەکان ڕێکدەخەین، بەڵام زۆربەمان ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبینەوە لەلایەن هاوژینەکانمانەوە، ژنانی خێزاندار لەلایەن هاوژین و کۆمەڵگەوە فشاریان لەسەرە بۆ ئەوەی واز لە کارکردن و خوێندن بهێنن، بەهۆی ئەم دۆخەوە توندوتیژی جەستەیی و زارەکی زۆر لە دژی ژنان ڕوودەدات.

 

''کاتێک لە چادرەکە دەرچووم ناچار بووم پەردەیەک لەبەر بکەم''

سوعاد ناوی خوازراوی ژنێکە و ٢٩ ساڵە، بە هۆکاری ئەمنی نەیتوانی ناوی خۆی ئاشکرا بکات، لەلایەن براکەیەوە فشاری زۆری لەسەرە، چونکە ئەو کولتوورە ئاینییەی دژ بە ژنان لە مزگەوتەکانی دەوروبەری کەمپەکاندا بڵاوبووەتەوە، کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە کردووە، وتیشی: بەپێی عەقڵیەتی خۆیان، هەموو ژنان تایبەتن و دەنگی ژنان قەدەغەیە، دەبێت بۆ ئەوەی کارەکانی ڕۆژانە ئەنجام بدەم چادرەکە بەجێبهێڵم و هەر جارێک سترێسم لەسەر دروست دەبێت، براکەم زۆرجار بەشداری لەو وتاریانەدا دەکات کە لەلایەن لایەنگرانی تەحریر شامەوە دەدرێت، لە وتارەکاندا مێشکیان دەشۆردرێت. براکەم زۆر گۆڕاوە و هەمیشە دەیەوێت لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بمهێڵێتەوە، کاتێک ناڕەزایەتی دەردەبڕم، سووکایەتیم پێدەکات، ئەم دۆخەش دەبێتە هۆی کێشەی دەروونی و جەستەیی و خێزانی.

 

"پێویستە ڕۆڵی ژنان بەهێز بکرێت"

سەمەر سەلجە، دەروونناس لەو بارەیەوە وتی: بە هۆی نەزانی و نەبوونی هۆشیاری کۆمەڵایەتی، پێکهاتە خۆجێیەکانی شاری ئیدلب بەناوی ئایین هانی توندوتیژی دەدەن، ئەو کەسانەی کە هانیان دەدەن تیشک دەخەنە سەر ئەو دەقە ئایینییانەی کە مافی دیسپلین و هەراسانکردنی ژنان دەدەنە پیاوان، ئەمەش دەبێتە هۆی زۆرێک لە تاوانەکانی دژی ژنان، بە تایبەت کوشتنی ژنان. زیادبوونی تاوانەکانی دژی ژنان و کچان و کۆچکردن لەئیدلب ڕوونە، پێویستە بە هەموو شێوەیەک خەبات بکەین بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان و کۆتاییهێنان بە عەقڵیەتی دەسەڵاتدار.