پارکێک بە ناوی دایە ئەرزان دروست دەکرێت

شارەوانی گەلی خانەسۆر سەرقاڵی دروستکردنی پارکێکن بە ناوی دایە ئەرزان لە ژێر بناری چیای دۆڵی کەرس، کە تیایدا دایە ئەرزان بەرەنگاری چەتەکانی داعش بووەوە و لە ڕۆژی فەرمانەکەدا کوژرا.

هێڤیدار شەنگالی

 

شەنگال- کار و خزمەتگوزاری شارەوانییە گشتییەکانی شەنگال بۆ خەڵک بێ پچڕان بەردەوامە، شارەوانی گەلی خانەسۆر لە دۆڵی کەرس لە ژێر بناری چیاکان، پارکێک بە ناوی دایە ئەرزان دروست دەکات، کە دایە ئەرزان بەرەنگاری چەتەکانی داعش بووەوە و لە ڕۆژی فەرمانەکەدا لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ گیانی لەدەستدا، تا ئێستاش دروستکردنی پارکەکە بەردەوامە، پارکەکە کتێبخانە و حەوز و شوێنی یاریکردنی منداڵانی تیادایە.

 

ژنان و ئەندامانی شارەوانی باسیان لە دروستکردنی پارکەکە کرد و ڕایانگەیاند کە دایە ئەرزان بەم شێوەیە هەرگیز لەبیر ناکرێت.

 

"لە کاتی فەرمانەکەدا هەمووان ڕوویان لە شاخ کرد"

ماریا شەنگالی، ئەندامی شارەوانی ڕایگەیاند، پارکەکە بەناوی دایە ئەرزان و ئەو ژنانەی کە لە فەرمانەکەدا گیانیان لەدەستداوە دروست دەکرێت و دەڵێت: ویستمان باخەکە هێمای ئەو ژنە ئێزیدیانە بێت کە کوژراون، زۆر شتمان لە پارک، کتێبخانە، حەوز و یاری منداڵان دروست کردووە.

 

ماریا شەنگالی وتی: لە ڕۆژی فەرمانەکەدا، هەموومان چووینە شاخ، ٧ ڕۆژ لە شاخ مانەوە زۆر سەخت بوو، نە خواردن و نە ئاو نەبوو، منداڵەکان لەبەر تینوێتی دەگریان و داوای ئاویان لە دایکیان دەکرد، بۆیە منداڵەکان زیاتر دڵی دایکەکانیان ئازار دەدا، بۆ ئەوەی هیچ کەسێکی ئێزدی فەرمانەکە لەبیر نەکات، پارکەکەمان لە نزیک شاخەکە دروستکرد، چونکە شاخەکان شوێنی ئاوارەکان بوو تا ئێستاش دروستکردنی پارکەکە بەردەوامە و ئێمە وەک شارەوانییەک هەوڵ دەدەین لە ماوەیەکی کورتدا پارکەکە تەواو بکەین.

 

"بەرخۆدانی دایە ئەرزان هەمیشە لەگەڵمان دەبێت"

فەلەک خانەسور، ئەندامێکی دیکەی شارەوانی ڕایگەیاند، دروستکردنی پارکێک بەناوی دایە ئەرزان جێگەی دڵخۆشییە و وتیشی: دایکمان هەرگیز نابێت لەبیربکرێت، وەک شارەوانییەک هێشتا کارەکانمان تەواو نەبووە، بەهۆی ئەم پارکە، دایە ئەرزان و بەرخۆدانەکەی هەمیشە لەنێوماندا دەبێت و لەبیرناچێتەوە.

 

"ئێمە لەگەڵ چیای شەنگال بەهێزین"

نەدا بۆرک، ئەندامی شارەوانییە و دەڵێت: لە کاتی فەرمانەکەدا دایە ئەرزان قسەیەکی هەبوو دەیوت 'من زەویی شەنگال بەجێناهێڵم، ئەگەر شەنگال بەجێبهێڵم، وڵات جێدەهێڵم' ئەم قسانە هەرگیز نابێت لەبیربکرێن، لەم وتەیەدا هێزمان دەست دەکەوێت، بۆیە ئەم پارکە بە پاڵپشتی دەزگای هیوا و ئاشتی دروست دەکەین، سوپاسی دامەزراوەکە دەکەین بۆ پشتگیریکردن، جێگای دڵخۆشییە کە ئێمە بە ناوی ژنەوە کار لەسەر خاکی خۆمان دەکەین و داواکاری ئێمە لە گەنجانی ئێزدی ئەوەیە کە لە خاکی شەنگال و چیاکان دوور نەکەونەوە، بۆ ئەمەش گەلەکەمان لە دەرەوەی بگەڕێنەوە، ئێمە وەک شارەوانی ئەوەی لە تواناماندایە دەیکەین، بەڵام خەڵک دەبێ ئەوەی لە توانایاندایە بیکەن و پێکەوە دەتوانین شەنگالەکەمان جوانتر بکەین.