هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە وان دەستبەسەر کران
لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان لە شاری وان، وەیسی دیلەکچی و گوڵشەن کورت، هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە وان، دەستبەسەر کران.

وان
ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە شاری وان، پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکان، لەو هەڵکوتانەدا چەندین کەس دەستگیرکران و گواسترانەوە بۆ بنکەی پۆلیس، لەناویشیاندا، هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل-دەم پارتی لە وان، وەیسی دیلەکچی و گوڵشەن کورت هەن.
هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە نەزانراوە و دەستگیرکراوەکان لە بنکەی پۆلیس ڕاگیراون.