نەتەوی غەمگین: جەنگی جیهانی سێیەم ئامانجی لەناوبردنی ئایندەیە
نەتەوی غەمگین، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە، پشتڕاستی کردەوە کە ئامانجی جەنگی جیهانی سێیەم لە ناوبردنی ئایندەیە و ژنانی گەنج بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ ئامادەن.
حەسەکە
دوێنێ ژنانی گەنجی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە- کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی دوو ساڵەیان ئەنجامدا، نەتەوی غەمگین، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک، بارودۆخی سیاسی لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەکرد، جەنگی جیهانی سێیەم بە تایبەت دژی ژنان و گەنجانە، سیاسەتی ئێستای دەوڵەتە سەرمایەدارەکان ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە داهاتوو لە کەسایەتی ژندا لەناو ببات، ژنانی گەنج ئامادەن بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ.
"بە بڕیارداری پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکان لەناو دەبەین"
نەتەوی غەمگین ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتان لەگەڵ جەنگی جیهانی سێیەم خۆیان بەهێزتر دەکەن و وتی: ئەگەر هەموو گەنجان ڕاستی جەنگی جیهانی سێیەم بزانن، ئەوا ئەوانیش داهاتووی خۆیان دەبینن، جەنگی جیهانی سێیەم بە تایبەتی دژی ژنان و گەنجانە، ئامانجی سەرەکی سیاسەتی ئێستای دەوڵەتە سەرمایەدارەکان لەناوبردنی ئایندەی ژنانە، لە کەسایەتی ژندا دەیانەوێت کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەناو ببەن، جەنگی جیهانی سێیەم کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەرەوپێش دەبات، هەموو نەتەوە-دەوڵەت لە پشت ئەم شەڕەوە خۆیان بەهێزتر دەکەن، چونکە دەوڵەتەکان بەرەو لاوازبوون و لەناوچوون دەچن، هەر بۆیەش هێرشی نامرۆڤانە بۆ سەر گەنجان و ژنان بەرەوپێش دەبەن، جا چ لە کەرتی غەززەی فەلەستین، یان لە عێراق، یان لە سووریا و لوبنان، شەڕ لە هەموو شوێنێک دەستی پێکردووە، ئەوانەی لەم شەڕەدا ئێش و ئازارو ئەشکەنجە دەبینن، ژن و گه نج و منداڵن، هەربۆیە ئێمە وەک ژنانی گەنجی پەیەدە، ئیرادەمان لە دژی ئەم بیرکردنەوە هەیە، هەموو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکان لەناو دەبەین.
"زیلان پێشەنگایەتی کرد بۆ لەناوبردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی"
نەتەوی غەمگین تیشکی خستەسەر خەبات و هێزی شۆڕشگێڕ زەینەب کیناچی و وتی: سیاسەتی پارتی یەکێتی دێموکراتیک نوێنەرایەتی هێڵی سێهەم، هێڵی ڕێبەر ئۆجالان و نەتەوەی دێموکراتیک دەکات، هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەرچەند هێرشی دوژمن بۆ سەر گەنجان ئەنجام بدرێت، ئێمە بە ئیرادەی ئازادمان لە بواری شەڕی تایبەت و شەڕی سەخت و شەڕی دەروونی و سیاسەتی پیسدا دژی ئەو هێرشانە دەوەستینەوە، دوژمنان چەندە شێواز لە دژی گەنجان پەرەپێبدەن، ئێمەی گەنج، دەسەڵاتی پووچەڵکردنەوەی هەموو پیلانەکانی ئێستامان هەیە، چونکە خاوەن میراتێکین، یادی شەهید زیلان دەکەینەوە لە ٣٠ی حوزەیران، زیلان پێشەنگمانە، ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکەی بەتاڵ کردەوە، ئەوان دەیانویست پیلانێکی پیس دژی پێشەنگی ئێمە بکەن، لە ساڵی ١٩٩٦دا زیلان چالاکی گیانفیدایی دژی دەوڵەتی فاشیستی ڕێکخست، ئەمە ڕوانگەیەکە بۆ هەموو گەنجان، گرنگە هەموو ژنێک شەهید زیلان بناسێت، چونکە بە هەڵوێستی شەهید زیلان دوژمن شکستی هێنا.
"بە ڕۆحی گەلی شۆڕشگێڕ خۆمان دەپارێزین"
نەتەوی غەمگین داوای پاراستنی میرات و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنانی کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: مێژووی دەوڵەتی تورک پڕە لە کۆمەڵکوژی و تیرۆر، لە دژی هەموو پێکهاتەیەک کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە، عەرەب و ئێزدی و کورد و سریانی و ئەرمەنی و ئاشووری هەموویان کۆمەڵکوژییان ئەزموون کردووە، وەک هێڵی سێیەم ئێمە دژی هەموو شەڕەکانین، دژی ڕێککەوتنی سایکس-بیکۆین، سیاسەتی ئێمە ڕوونە، سیاسەتی یەکسانی گەل، ژیانی هاوبەش، ئازادی ژنان و خاوەندارێتی لە خاک و دەستکەوتەکانیانە، هەرچەندە شەڕ لە دژی ئێمە ڕووبدات، ئێمە پرەنسیپمان هەیە و خۆمان و کۆمەڵگاکەمان دەپارێزین، شەڕی ئێستا تەنیا دژی نەتەوەیەک نییە، شەڕێکە بۆ بەرژەوەندی دەوڵەتەکان، نەک بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگەو بونیاد نانەوە، وەک ژنانی گەنج ئامادەین بۆ شەڕ و ئامادەین بۆ ئاشتی، ئەگەر ئەوان بیانەوێت شەڕ بکەن، ئێمە ئامادەین خۆمان بپارێزین و شەڕ بکەین، ئەگەر دەڵێن هێزی ئاشتیمان نییە با ئاشتی لەئێمەوە فێر ببن، ئێمە ئامادەین، ژنانی گەنج بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ ئامادەن.