کۆیە، ئاهەنگێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە ساز کرا
لە پاركی فاتح ره‌سوڵ لە شاری کۆیە ئاهه‌نگێكی خێرخوازی بە بەشداری دایک و باوکان بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت به‌ڕێوه‌چوو و له كۆتاییدا دیاری به‌سه‌ر منداڵه‌كاندا دابه‌شكرا.
کۆیە
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان و بە هاوبەشی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونەری کۆیە و نوسینگەی مافی مرۆڤی کۆیە و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و قوتابخانەی نەوەی دواڕۆژی بنەڕەتی، لە پارکی فاتح ڕەسول، گروپی میوزیکی سارنج کۆنسێرتێکی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێکخست و دیاری بەسەر منداڵاندا دابەشکرا.
شۆخان عەباس، بەڕێوەبەری قوتابخانەی نەوەی دواڕۆژی بنەڕەتی ناحكومی، سەبارەت بەو ئاهەنگەی سازیان كردبوو بۆ منداڵان وتی: خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین كە لەگەڵ چەند لایەنێكی دیكە بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە ئاهەنگێکمان بۆ منداڵانی ئۆتیزم و خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کۆیە ڕێکخست، ئەم جۆرە چالاكییانە بە پێویست دەزانین و گەر ساڵی یەك رۆژ ئاوڕ لەو منداڵانە بدەینەوە زۆر كەمە، چونكە دایك و باوكان گرفتیان زۆرە و منداڵەكان و قوتابیەكانیش زۆر زیاتر لەوەیان پێویستە كە یەك رۆژیان بۆ تەرخان بكرێت.
ئه‌مه‌ل سه‌فه‌ر، دایكی شاکۆی ١٢ ساڵانه كه ئۆتیزمی هه‌یه، وتی: شاكۆ تا ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵ و نیوی هیچ كێشەی نه‌بوو، دوای ئه‌وه ده‌ركه‌وت هه‌موو خو و هه‌ڵسوكه‌وتی گۆڕا، منیش سه‌ردانی زۆر پزیشكم پێكرد سه‌ره‌تا وتیان نابیستێت، دوای پشكنیمان بۆی كرد و گوێبیست ده‌بوو، به‌ڵام وەڵامی نهدهدایوه، ئینجا زانیمان كه ئۆتیزمی هه‌یه.
وتیشی: ئه ومنداڵانه ئه‌ركیان زۆر قورسه بۆ خێزانه‌كان، چونكه هه‌ر منداڵێكی ئۆتیزم ئه‌ركی به هێندەی ١٠ منداڵی ئاسایی هه‌یه، بۆ پەروەردە کردنیشیان سه‌ره‌تا ده‌بێت ته‌له‌فزیۆن و شاشه ئهلكترونیهكانیان لێ دووربخه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌وانه ده‌بنه هۆی دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی میشكیان، به‌ڵام هه‌رچه‌ندی له‌و شاشه ئه‌لكترۆنیانه دوور بكه‌ونه‌وه و بچنه‌وه ناو ژیانی ئاسایی و شوێنه سروشتیه‌كان ببینن و بیانبه‌ینه لای ئاو و ڕووبارەکان بۆ ئەو منداڵانە سوودی هەیە.
ئاهەنگەکە بە پێشکەشکردنی گۆرانی و دیاری بە منداڵان کۆتایی هات.