ژنان لە ئەڵمانیا سەدان نامەیان بۆ سی پی تی نارد
ئەنجومەنی ژنانی نودا سەدان نامەی بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ناردووە.
ناوەندی هەواڵ
بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا درێژە بە هەڵمەتی ناردنی نامە بۆ سی پی تی دەدەن، کە تیایدا داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد دەکەن،
ئەنجومەنی ژنانی نودا لە شاری فرایبۆرگ لە ئەڵمانیا داوای لە سی پی تی کرد، کە بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات و ٨٥٧ نامەی ئامادە کراویان بۆ سی پی تی نارد.
ئەو ژنانە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ماوەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان وەرنەگیراوە و لە بەرامبەر ئەم نادادپەروەرییە بێدەنگ نابن.