کۆنفرانسی ژنانی گەنجی مەخموور بە ئەنجامنامە کۆتایی هات

کۆنفرانس بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی گەنج و ئەکادیمیای شەهید ژیانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە ئەنجامنامە کۆتایی هات.

مەخموور

 

کۆنفرانسێک بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج و ئەکادیمیای شەهید ژیانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"، کە بە دروشمی "بە ڕۆحی سارا و بیشەنگان، خوداوەندەکانی سەردەم گۆشەگیری دەشکێنن و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەن" دەستی پێکرد، بە ئەنجامنامە کۆتایی هات.

 

لە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا کە دوو ڕۆژی خایاند، باس لە لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا،  لە ڕۆژی دووەمدا گۆڕین و گۆڕانکارییەکانی ناو کۆمەڵگەو تێکۆشانی ڕێبەر گەلی کورد و تێز و فەلسەفەکەی پەیوەست بە ژنانەوە گفتوگۆی لەسەر کرا، لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بۆچوون و پێشنیارەکان بۆ بەهێزکردنی ئازادی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد وەرگیرا.

 

کۆنفرانسەکە بە خوێندنەوەی ئەنجامنامەو دروشمەکان کۆتایی هات.

 

ئەنجامنامەکە بەم شێوەیەیە:

ڕێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی خۆی، بەهای مرۆڤایەتی بەرزکردەوە، هێز و ئیرادەی بونیاد نا، ڕێگای بۆ ژیانێکی ئازاد بۆ مرۆڤایەتی کردەوە،تەنانەت لە تەمەنی ٧ ساڵیشدا ژیانی دواکەوتوو ڕەتدەکاتەوە و دەست دەکات بە گەڕان بەدوای ژیانێکی نوێ و کۆمەڵگەیەکی نوێدا، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "من خەباتی خۆمم بونیادنا و خەباتم دژی کۆنەپەرستی کۆمەڵگە بوو، لە بەرامبەر بارودۆخی سەختی دابڕان لە دوورگەی ئیمرالی، ئازایەتی و هێزی بەرخۆدانی نیشان دا، بە شۆڕشی فیکری و هەڵوێستە مێژووییەکەی توانی ئازادی تاک و کۆمەڵگە بەرەوپێش ببات، بۆیە ئازادی ڕێبەر بووەتە ئازادیی هەموو کۆمەڵگە.

 

لەم بابەتەدا ژنانی گەنج گەورەترین بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆدای، لە پێناو پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگە و دەستکەوتەکانی شۆڕش، ژنانی گەنج بنەمای کۆمەڵایەتیکردن،  لە کۆنفرانسەکەدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵی ژنانی گەنج، هەروەها گرنگی ناسنامەی ژنانی گەنج، ژنانی گەنج چۆن میراتی خەبات بە میرات دەگرن، چۆن بەسەر ئەو کێشانەدا زاڵ دەبین کە ئەزموون دەکرێن و گۆڕانی دەروونی چۆن دەڕژێتە ناو گشتیی ژنانی گەنجەوە؛ لە چوارچێوەی ئەو بابەتانەدا گرنگی بە پەروەردە و ڕێکخستنی ژنانی گەنج درا.

 

وەک ژنان و ژنانی گەنج، باسکردنی ئاستی خەباتی ئازادیخوازانەی ژنان، ئاستی تێگەیشتنمان لە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و دەستکەوتەکانمان لە پارادایمی دیموکراسی لەم کۆنفرانسەدا، مۆڕاڵ و ورە و باوەڕبەخۆبوونێکی گەورەی خوڵقاند، هاوبەشکردنی پرسیارەکانمان و دۆزینەوەی چارەسەرێک لە ناو تێز و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا هەڵوێستێکی نوێی لە ئێمەدا درووستکرد، بەو جۆش و خرۆشەوە کە لە کۆنفرانسەکەدا بەدەستمان هێنا، تێکۆشانی ئازادیمان دەبەینە بەرزترین ئاست و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین.

"ئامانجمان بەهێزکردنی هەوڵەکانە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ"

شیلان بیلەن کە یەکێکە لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە باسی لە ئامانجی کۆنفرانسەکە کرد و وتی: ئامانجمان لە کۆنفرانسەکە بەهێزکردنی هەوڵەکانە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، هەڵسەنگاندنەکان بۆ بەهێزکردنی کارەکان لە پەیوەندی لەگەڵ سێ بابەتەکەدا کە گفتوگۆیان لەسەرکرا ئەنجامدرا،  ژمارەیەکی باشی بەشداربووان هەبوون. بۆیە دەبینین ژنانی گەنج ئاگاداری ئەو کار و میراتەن کە ڕێبەر پێشکەشی ئێمەی کردووە, ئەم کۆنفرانسە دەبێتە ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی چالاکییەکانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر.