پەرلەمانتارانی دەم پارتی ڕێپێوانیان بۆ بەردەم وەزارەتی داد ئەنجامدا

بۆ شەرمەزارکردنی بڕیاری دۆزی کۆڤانێ تا بەردەم وەزارەتی داد ڕێپێوانیان ئەنجامداو داوایان لە ئۆپۆزسیۆن و هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان کرد لە دژی نادادپەروەری تێبکۆشن.

ناوەندی هەواڵ

 

گولستان کلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی، بریکارانی سەرۆکی کۆمەڵەی دەم پارتی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتەکە ڕێپێوانیان کرد بۆ وەزارەتی داد بۆ ناڕەزایەتیدان بەو بڕیارانەی لەسەر دۆزی کۆبانی دراون، دروشمی "کۆبانێ شەرەفی ئێمەیە" و "دۆزی کۆبانێ کەیسێکی سیاسییە" لەگەڵ وێنەی سیاسەتمەداران لە کاتی ڕێپێوانەکەدا بەرزکرانەوە.

 

گولستان کلیچ کۆچیگیت پێش ڕێپێوانەکە ڕاگەیەندراوێکی پێشکەش کردو وتی: هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت سیاسەت لەسەر کەیسەکە دیزاین بکەن، لەکاتی هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ کاتێک ئاکەپە لە دەسەڵات شکستی هێنا، ڕووبەڕووی ڕژێمێکی سەرکوتکردن بووینەتەوە و ئەم ڕژێمە نائاساییە بەردەوامە دژی سیاسەتی دیموکراسی و دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت.

 

"پیلانەکە لەناوبردنی هەدەپەی تێدابوو"

گولستان کلیچ کۆچیگێت ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە لە ٧ی حوزەیرانەوە هاوپەیمانێتییەکی دوژمنکارانە لە دژی هەدەپە و کوردەکان دامەزراوە و وتی: بە پلانی شکست، دەیانویست بوونی هەدەپە بە تاوان دابنێن و لەناویببەن. یەکێک لە بەشەکانی ئەم پلانە دۆزی کۆبانێیە، لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا دۆزێک ئەنجامدراوە کە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، بەڵام ئەوەی دەیانەوێت بەدەستیان نەهێناوە و دۆزی کۆبانێ شکستی هێناوە.

 

" پارادایمی نوێی ژیانی هەدەپە لە جێبەجێکردندایە"

گولستان کیلیچ کۆچیگیت ڕایگەیاند، لە ٢٨ی شوبات لە ڕۆژی بڕیاردان لەسەر دۆزی کۆبانێ ئازادکران و وتی: ئەم بڕیارە زۆر مانادار دەبینین، لەگەڵ ئازادکردنی تاوانباران، پەیامێک بۆ کوردەکان و دۆستەکانیان دەنێرن، ئەمە ڕژێمێکە بە دەستی دەسەڵاتی دادوەری دروستی دەکەن، دەسەڵاتی ئاکەپە دەیەوێت لە ڕێگەی دەسەڵاتی دادوەرییەوە لەسەر پێی خۆی بوەستێت.

 

ڕاشیگەیاند کە سەرەڕای هەموو ئۆپەراسیۆنەکان و دەستگیرکردن و سزادان و هێرشەکان بۆ سەر هەدەپە، بەڵام هێشتا نموونەی ژیانی نوێی لە جێبەجێکردندایە و ئەمڕۆش پارادایمی ژیانی نوێ لەگەڵ دەم پارتی دامەزراوە.

 

گولستان کیلیچ کۆچیگیت داوای خەباتێکی هاوبەش لە هەموو لایەنەکان دەکات دژی سیاسەتی سەرکوتکردن.

 

پەرلەمانتاران بەرەو بینای وەزارەتی داد ڕێپێوانیان کرد

دوای ڕاگەیاندنەکە پەرلەمانتاران ڕۆیشتن بۆ بینای وەزارەتی دادو سەزای تەمەلی ڕایگەیاند، هیچ دادپەروەرییەک لە تورکیا بوونی نییە، لەبەر ئەوەی دادپەروەری نییە، هەمووان بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن،هۆکاری هەموو ئەو نادادپەروەرییە ئەوەیە کە ڕژێمی گۆشەگیری بەسەر هەموو کەسێکدا سەپێندراوە، سیستمی گۆشەگیری کاریگەری لەسەر هەموو وڵات هەیە، هیچ دادپەروەرییەک لە وڵاتەکەدا نییە و ئەم نادادپەروەرییە دەیەوێت بەردەوام بێت لەگەڵ سیستمی گۆشەگیری، ئەم پلانگێڕە یان دەسەڵاتە دەیەوێت پرسی کورد بە شێوەیەکی دیموکراسی چارەسەر نەکرێت، بۆیە بە سەدان ساڵ زیندانی بەسەر دۆستەکانماندا سەپاند، بۆیە پێویستە لە دژی گۆشەگیری بوەستین، با پێکەوە تێبکۆشین، پێویستە ئۆپۆزسیۆن و هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە لە دژی گۆشەگیری و نادادپەروەری و جەنگ بوەستنەوە و پێویستە پێکەوە تێبکۆشین.