هاجەر سەفەرزادە ژمارەی پێوانەیی شکاند و مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا

هاجەر سەفەرزادە بە بەدەستهێنانی مەدالیای زێڕ لە پێشبڕکێی پارافیڵدی پاڵەوانێتی جیهانیدا، ژمارەی پێوانەیی ئاسیای شکاند.

ناوەندی هەواڵ

 

هاجەر سەفەرزادە، وەرزشکاری ئێرانی، لە پێنجەمین ڕۆژی کێبڕکێی پارا ئاسنی پاڵەوانێتی جیهانیدا میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

 

لە درێژەی پێشبڕکێکانی پارافیڵدی پاڵەوانێتی جیهانی، لە پێشبڕکێی کۆتایی ٤٠٠ مەتری ژنانی پۆلی T١٢ کە لە ژاپۆن بەڕێوەچوو، هاجەر سەفەرزادە بە بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ بووە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی ئاسیا.

 

هاجەر کە مەدالیای زێڕی لە یارییەکانی پارا ئاسیای هانگژۆ بەدەست هێنابوو، لەم کێبڕکێیەدا بە تۆمارکردنی کاتەکانی ٥٧.٥٦ چرکە، پلەی دووەمی زێڕی ئێرانی بەدەستهێنا، هەروەها ڕاکەرێکی دیکەی ئێرانی بە ناوی هاشمییە موتەقیان لەم کێبڕکێیەدا مەدالیای زیویی بەدەستهێنا.