نەدا شەهسواری پشکی ئۆڵۆمپی بەدەستهێنا
نەدا شەهسواری بە شکستپێهێنانی نوێنەری کازاخستان، پشکی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بەدەستهێنا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/05/20240519-72daaf0fcd8245f7efd3f5d085828bd24d9b700e-640x427-webp165c27-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
نەدا شەهسواری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی ساڵی ٢٠٢٤ بە ئەنجامی ٤-٣ لە سەرڤیناز میرکادیرۆڤای خەڵکی کازاخستانی بردەوە و نازناوی پاڵەوانێتی لە پاڵەوانێتی هەڵبژاردنی ئاسیای ناوەڕاست بەدەستهێنا.
بەم سەرکەوتنە بۆ سێیەمجار دوای لەندەن ٢٠١٢ و ڕیۆ ٢٠١٦ ئەم پشکەی بەدەستهێنا.
لەلایەکی دیکەوە سەرڤیناز میرکادیرۆڤا ئەنجامی یاریی کۆتایی ڕادەستی نەدا شەهسواری کرد، کە لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و لە کۆمەڵەی یەکەمدا توانیبووی بەسەر مەهشید ئەشتری ڕکابەری نەدا شەهسواریدا سەرکەوتوو بێت.