شەهبا، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ٢ منداڵ بریندار بوون
لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەهبا، ٢ منداڵ بریندار بوون، ڕاگەیەندرا کە لە بۆردوومانەکە سەر لە بەیانی دەستی پێکردووە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش دەسووڕێتەوە.

ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی تورکیا بە هاوەن گوندەکانی سیموقا، تل مەدیق، تل جیجان و بەنداوی شەهبا لە کانتۆنی عەفرین-شەهبای تۆپباران کرد، لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا، ٢ منداڵ برینداربوون، لەو کەسانە بوون کە لە کێڵگە کشتوکاڵییەکاندا کاردەکەن.
بریندارەکان ناویان، فارس خەلەف ئیبراهیم، ١٣ ساڵ و مەتەر فادل ئیبراهیم، ١٤ ساڵە، بە پێی زانیاریەکان برینەکەی فارس خەلەف ئیبراهیم سەختە.
تۆپبارانەکان لەسەر ئەو ناوچانەی ئاماژەیان پێکراوە بەردەوامە، لە هەمان کاتدا فڕۆکەی سیخوڕی بەسەر کانتۆنی عەفرین- شەهبادا دەسوڕێنەوە.