شەهبا، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ٢ منداڵ بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەهبا، ٢ منداڵ بریندار بوون، ڕاگەیەندرا کە لە بۆردوومانەکە سەر لە بەیانی دەستی پێکردووە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش دەسووڕێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی تورکیا بە هاوەن گوندەکانی سیموقا، تل مەدیق، تل جیجان و بەنداوی شەهبا لە کانتۆنی عەفرین-شەهبای تۆپباران کرد، لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا، ٢ منداڵ برینداربوون، لەو کەسانە بوون کە لە کێڵگە کشتوکاڵییەکاندا کاردەکەن.

 

بریندارەکان ناویان، فارس خەلەف ئیبراهیم، ١٣ ساڵ و مەتەر فادل ئیبراهیم، ١٤ ساڵە، بە پێی زانیاریەکان برینەکەی فارس خەلەف ئیبراهیم سەختە.

 

تۆپبارانەکان لەسەر ئەو ناوچانەی ئاماژەیان پێکراوە بەردەوامە، لە هەمان کاتدا فڕۆکەی سیخوڕی بەسەر کانتۆنی عەفرین- شەهبادا دەسوڕێنەوە.