تەواوی کۆگاکانی فریاگوزاری لە غەززە داخراون

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی بڵاویکردەوە، تەواوی کۆگاکانی فریاگوزاری لە غەززە داخراون و هیچ شتێک نەماوە بۆ دابەشکردن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، جەنگ و ئاڵۆزی بەردەوامی هەیەو بەهۆیەوە بە هەزاران كەس گیانیان لەدەستداوەو ئاوارە بوون.

 

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی "OCHA"  لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە دۆخی هاوکارییە مرۆییەکان لە غەززە ڕاگەیاندراویکی بڵاوکردەوەو تێدا هاتووە: تەواوی کۆگاکانی فریاگوزاری لە غەززە داخراون و هیچ شتێک نەماوە بۆ دابەشکردن بەسەر هاوڵاتیاندا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێگریکردن لە هاتنە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان هۆکاری خاڵی بوونی کۆگاکانە.

 

لە چەند دیمەنێکی نوژنهادا دۆخی غەززە ببینن؛