گەلی کۆبانێ دژی بڕیاری کەیسی کۆبانێ چوونە مەیدانەکان
گەلی کۆبانێ دژی بڕیاری دەستگیرکردنی سیاسەتمەداران و پارێزەران لە کەیسی کۆبانی چوونە مەیدانەکان. و وتیان: کەیسی ئەو زیندانییانە شەرەفی ئێمەیە.
کۆبانێ
دەوڵەتی تورکیا سزای زیندانی بەسەر ١٠٨ سیاسەتمەدار و پارێزەردا سەپاند، لەناویاندا فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە هەن، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.
دوێنێ ١٧ی ئایار، گەلی کۆبانێ لە ناوچە کوردی و عەرەبییەکان بە توڕەییەکی زۆرەوە بە دروشمی "زیندانیانی کەیسی کۆبانی شەرەفی ئێمەیە" رێپێوانیان کردو نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات و تەڤگەرو ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان و سەدان کەس لە ڕێپێوانەکەدا ئامادەبوون.
ڕێپێوانەکە بە بەرزکردنەوەی پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وێنەی زیندانییەکان و بەرزکردنەوەی دروشمی سڵاوکردنی بەرخۆدانی زیندانیان لە گۆڕەپانی ژنانی ئازاد دەستیپێکرد و لە گۆڕەپانی شەهید عەگید کۆتایی هات.
"بەرخۆدانی زیندانیان لە هەستی بەرخۆدانی کۆبانێدایە"
کەلیمە دەمیر، کە بەشداری لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد، هەڵوێستی خۆی دەربڕی و وتی: دەوڵەتی تورکیا چەندین ساڵە هەوڵدەدات تۆڵە لە سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ بکاتەوە، دەبینین ئەو سزا قورسانە بەسەر زیندانیانی کەیسی کۆبانیدا سەپێندراوە، ئەردۆغان و حکومەتەکەی پشتگیری داعشیان کردو گەورەترین تیرۆریستن کە تیرۆریزمەکەیان لە کۆبانێ تێکشکاوە و شکستیان هێناوە، بۆیە دەبێت لەسەر تاوانەکانیان دادگایی بکرێن، وەک گەلی کۆبانێ قەرزداری گەلی باکووری کوردستانین بە تایبەت ک لەسەر دۆسیەی کۆبانێ دەستگیرکراین، بەرخۆدانی ئەو گیراوانە لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک لە ئاستی بەرخۆدانی کۆبانێدایە بە تایبەتی، بە پێشەنگایەتی فیگەن یوکسەکداغ بەرخۆدانی ژنان بەرامبەر بەرخۆدانی کۆبانێ جارێکی دیکە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیادایە، ئەم بەرخۆدانە جارێکی دیکە دەبێتە ئامڕازێک بۆ هەموو ژنان و گەلی کورد بۆ یەکگرتن و مسۆگەرکردنی ڕێگای سەرکەوتن.
"دەوڵەتی تورک دەیەوێت چروسکی ڕاپەرین کپ بکات"
پەیمان عەلوش، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار وتی: دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت پەیامێک بنێرێت بۆ پێشەنگانی بەرخۆدان کە هەرکەسێک ڕاپەرێت هەمان چارەنووسی دەبێت، ماوەی ١٠ ساڵە کەیسی کۆبانێ لە بەرنامەی کاریدایە و زیندانییەکانی بەبێ دادگاییکردن لە زینداندان، بەڵام لەم پرۆسەیەدا، ئەو سزا قورسانە سەپێندران، هەموومان لە قۆناغی هەڵبژاردندا هەڵوێست و وەستان و خەباتی گەلی باکووری کوردستانمان بینی و ئەم تووڕەیی و بەرخۆدانە هەڕەشەیەکی گەورەی بۆ سەر حکومەتی ئاکەپە دروستکرد، بەهۆی ئەم ڕووداوەوە، ئامانجی سەرکوتکردنی ویستی و بەرخۆدانی گەلی باکووری کوردستانە و هەوڵدانە بۆ قڕکردنی پێشەنگەکان، وەک گەلی کۆبانێ ئەمڕۆ پەیام و پشتیوانی خۆمان نیشان دەدەین، کەیسی ئەو زیندانییانە شەرەفی ئێمەیە.