ڕۆژنامەنووسێک لە زیندانێکی تورکیادا بە ڕووتی پشکنینی بۆ دەکرێت

ڕۆژنامەنووس ئەسرا سۆلین داڵ کە بەهۆی چالاکییە ڕۆژنامەوانییەکەی لە تورکیا دەستگیرکرابوو، لە زینداندا ڕووبەڕووی پشکنینی بە ڕووتی بووەوە.

ئەستەنبوڵ

 

ئەسرا سۆلین داڵ، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، کە لە ٢٤ی نیساندا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سیاسی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە  ئیستەنبوڵ، بە تۆمەتی "سەر بە ڕێکخراوێک" دەستگیر کرا، ڕووبەڕووی پشکنین کردن بە ڕووتی بووەوە.

 

ئەسرا سۆلین داڵ لە زیندانی داخراوی ژنانی باکرکۆی، بە ڕووتی پشکنینی بۆ کراوە، کە پێچەوانەی یاساکان و پێشێلی مافی مرۆڤە.

 

ئەو ڕۆژنامەنووسە لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە سکاڵای تاوانکاری لەسەر ئەم پێشێلکاریانە تۆمار دەکات.