بەلەمێکی کۆجبەران لە کەناڵی ئینگلیز ژێرئاوکەوت و ٥ کەس گیانیان لەدەستدا

بەلەمێكی كۆچبەران لەكەناڵی ئینگلیزی ژێر ئاو كەوت و ٥ کەس گیانیان لەدەستدا. 

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ ٢٣ی نیسان لەكاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لەكەناڵی ئینگلیز پێنج كۆچبەر گیانیان لەدەستداوکە ژنێک و منداڵێکیان لەناودایە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پاسەوانی كەناراوەكانی فەرەنسا رایانگەیاندوە، ئەو کەسانەی لە بەلەمەکەدا بوون هەوڵیانداوە بە بەلەمێكەوە بگەنە بەریتانیا كە ١١٠ كەسی هەڵگرتوە.


بەپێی زانیارییەكانی دەزگای لوتکە بەهۆی جوڵەی سەرنشینانی بەلەمەكە كە قەرەباڵغ بووە، بەلەمەكەیان ژێر ئاو كەوتوە، بەپێی بەدواداچونەكانیشیان ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا نەكراون و چەندین ئۆپراسیۆن بۆ گەڕان و ڕزگاركردنیان دەستپێكردوە