تەژەکە-ئەوروپا هێرشی پۆلیسی بەلجیکای بۆ سەر میدیاکان ئیدانە کرد
بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا- تەژەکە-ئە هێرشی پۆلیسی بەلجیکای لە دژی ستێرک تیڤی و مەدیا هابەر تیڤی ئیدانە کرد و داوای دەنگ و ئیرادەی کرد.

ناوەندی هەواڵ
بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا-تەژەکە-ئە بە ڕاگەیەندراوێک هەڵمەتەکانی پۆلیسی بەلجیکای بۆ سەر کەناڵی ستێرک تیڤی و تەلەفزیۆنی مەدیا هابەر شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، "ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشەی حکومەتی بەلجیکا دەکەین بۆ سەر کەناڵی ستێرک تیڤی و تەلەفزیۆنی مەدیا هابەر کە دەنگی گەلی کوردن، پێویستە حکومەتی بەلجیکا دەستبەجێ ئەم ڕێبازە دژە دیموکراسییە ڕابگرێت و ڕێز نیشانی ئازادی گەلی کورد بدات”.
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا ئەوە هاتووە، "پێش هەموو شتێک پێویستە گەلەکەمان و بە تایبەت ژنان خاوەنداری لە دەنگ و ئیرادەی خۆیان بکەن و بکەونە چالاکی، دەبێت خاوەنداری لە تەلەفزیۆنەکانمان بکەین و سەفەربەر بین، با خاوەنداری لە دەنگ و ئیرادەی خۆمان بکەین.